Adham Kako,1 23
04 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 08 شوبات 2018
ئەنقەرە – AA
تۆڕی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند "مانگی رابردوو، ٤٩٦ کەس لە ناوچە جیاجاکانی سووریا دەستگیرکراون".
تۆڕی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ لەبارەی دەستگرکردنی بە بێ هۆی هاووڵاتییانی سووریا لە لایەن هێزەکانی رژێمی بەشار ئەسەد، رێکخراوە تیرۆریستییەکانی پەیەدە/پەکەکە و داعش، ئۆپۆزسیۆنی چەکدار و گرووپە چەکدارەکانی دژ بە رژێم لە مانگی کانوونی دووەمدا، راپۆرتێکی بڵاوکردەوە.
لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە دراوە لە مانگی رابردوودا، بە بێ ئەوەی هیچ هۆکارێک هەبێت بۆ دەستگیرکردنیان، ٤٩٦ کەس دەستیگیرکراوە.
رایگەیاندووە هێزەکانی رژێمی بەشار ئەسەد، ٣٨٩ کەسیان دەستگیرکردووە کە ١٩یان منداڵ و ٤١یان ژنن.
جەختیشیکردووەتەوە کە ئەو کەسانە بە بێ هۆکار دەستگیرکراون و زۆربەیان بەشداری هیچ جۆرە چالاکییەکیان نەکردووە دژ بە رژێم.
لە لایەن پەیەدە/پەکەکەشەوە، ٤٢ کەس دەستگیرکراون کە دوویان منداڵ و شەشیان ژنن. داعشیش ٣٢ کەسی دەستگیرکردووە کە چواریان منداڵن.
تۆڕی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ سەرنجی بۆ ئەوەش راکێشاوە، ئۆپۆزسیۆنی سەربازی و گرووپە چەکدارەکانی دژ بە رژێمیش، ٣٣ کەسیان دەستگیرکردووە کە چواریان منداڵن.
لە راپۆرتەکەدا داوا کراوە چی زووە منداڵ و ژنە دەستگیرکراوەکان ئازاد بکرێن، هەروەها داوای کردووە دۆسیەی دەستگیرکراوان لە لایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بخرێتە رۆژەڤی دانوستانەکانی جنێڤ.