Muhammet Ali Kemal
21 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 22 تشرینی دووەم 2016
ڤاد- AA
رێکخراوی ته‌ندروستی جیهانیی رایگه‌یاند له‌خۆرهه‌ڵاتی شاری حه‌له‌ب باکووری سووریا که 250 هه‌زار که‌س ده‌ژین، له ئێستادا هیچ نه‌خۆشخانه‌یه‌ک خزمه‌رگوزاریی ته‌ندروستی پێشکه‌ش ناکات.
له‌ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کدا که له‌لایه‌ن رێکخراوه‌که‌وه بڵاوکراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌کراوه کە له‌ئه‌نجامی بۆردومان و هێرشه‌کان به‌درێژایی هه‌فته‌ی رابردوو بۆسه‌ر خۆرهه‌ڵاتی شاری حه‌له‌ب که گه‌مارۆدراوه، هیچ نه‌خۆشخانه‌یه‌ک نه‌ماوه که خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستی پێشکه‌ش بکات.
باس له‌وه‌شکراوه کە دۆخی ناهه‌مواری ناوچه‌که قورس‌تر بووه و جه‌خت له‌وه‌کراوه‌ته‌وه له‌مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵه‌وه گه‌یاندنی هاوکاریی مرۆیی و پزیشکی بۆ دانیشتوانی خۆرهه‌ڵاتی حه‌له‌ب بووه‌ته مه‌حاڵ.
رێکخراوی ته‌ندروستی جیهانیی داوایکردووه له‌چوارچێوه‌ی مافه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی مرۆڤدا، رێز له‌ئاسایشی ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌کان بگیرێت.
له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا ئه‌وه بڵاوکرابوویه‌وه که به‌هۆی بۆردومانی چڕه‌وه بۆ سه‌ریان، له‌و نه‌خۆشخانانه‌ی ده‌که‌ونه ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆن له شاری حه‌له‌ب، پێشکه‌شکردنی خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستی وه‌ستاوه.