Betül Yürük
24 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 24 ئەیلوول 2021
نیویۆرك – AA
سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه شه‌وانه ملیۆنان كه‌س به سكی برسییه‌وه ده‌خه‌ون، رایگه‌یاند: "سێ ملیار كه‌س ناتوانن خۆراكی ته‌ندروست بخۆن".
گۆتێرێس له لوتكه‌ی خۆراك كه له میانی ٧٦ه‌مین كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌نجام درا، سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه شه‌وانه ملیۆنان كه‌س به سكی برسییه‌وه ده‌خه‌ون، گوتی: "سێ ملیار كه‌س ناتوانن خۆراكی ته‌ندروست بخۆن".
ناوبراو تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به نزیكه‌یی یه‌ك له‌سه‌ر سێی ئه‌و خۆراكه‌ی به‌رهه‌م ده‌هێندرێت، به‌فیڕۆ ده‌درێت؛ جه‌ختی له‌وه كرده‌وه مرۆڤ به جه‌نگان له دژی سروشت زیانی به به‌روبووم و به‌رهه‌مه خۆراكییه‌كان گه‌یاندووه و گوتی: "سیسته‌می خۆراكی به‌رپرسیاره له‌وه‌ی له سه‌دا ٨٠ی فره‌زینده‌یی له‌ناو چووه".