Selen Temizer
22 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 23 تشرینی یەکەم 2021
بڕۆكسڵ – AA
سكرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستۆڵێنبێرگ رایگه‌یاند كه وڵاتانی ئه‌ندام له ناتۆ گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن له‌باره‌ی ستراتیجییه‌تی یه‌كه‌مین مێشكی ده‌ستكرد و بڕی یه‌ك ملیار یۆرۆ ته‌رخان ده‌كه‌ن بۆ پڕۆژه‌كانی نوێبوونه‌وه.
دوای ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی به‌رگریی وڵاتانی ئه‌ندام له ناتۆ له باره‌گا ناتۆ له بڕۆكسڵ ستۆڵێنبێرگ به میدیاكارانی راگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ وه‌زیرانی به‌رگریی وڵاتانی ئه‌ندام له ناتۆ له گروپی پلاندانانی ئه‌تۆمی به‌یه‌كه‌وه كۆبوونه‌وه. له كۆبوونه‌وه‌كه‌یشدا ئاماژه به‌وه كراوه كه تاكوو چه‌كی ئه‌تۆمی بۆ پاراستنی ئاشتی به‌كار بهێندرێت هاوپه‌یمانییه‌كی ئه‌تۆمی متمانه‌پێكراوی ناتۆ گرنگه.
یانس ستۆڵێنبێرگ ئاماژه‌ی به‌وه دا كه وڵاتانی ئه‌ندام له ناتۆ گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن له‌باره‌ی ستراتیجییه‌تی یه‌كه‌مین مێشكی ده‌ستكرد و بڕی یه‌ك ملیار یۆرۆ ته‌رخان ده‌كه‌ن بۆ پڕۆژه‌كانی نوێبوونه‌وه.
له‌باره‌ی به‌كارهێنانی سیسته‌می به‌رگریی مووشه‌كی ئێس-٤٠٠ی رووسیش له‌لایه‌ن رووسیاوه، ناوبراو گوتی: "دابینكردنی سیسته‌می به‌رگری بڕیاری نیشتمانییه. به‌لای ناتۆوه ئه‌وه‌ی گرنگه كاركردنی ئه‌وانه له‌گه‌ڵ ناتۆ. سیسته‌مێكی رووسی ئێس-٤٠٠ ناتواندرێت له‌گه‌ڵ سیسته‌می به‌رگریی ئاسمانی و موشه‌كی ناتۆ بگونجێندرێت. په‌یامه‌كه‌ی ئێمه روونه. به‌ڵام به دوای جێگره‌وه‌ی دیكه‌دا ده‌گه‌ڕێین".
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوی ئاكار به ناوی توركیاوه به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌كاندا كرد.