Aşkın Kıyağan,Ömer Aydın,Ramal Abdullah Mahmood
25 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 27 تشرینی یەکەم 2018
ستراسبورگ – AA
دادگای مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا رایگه‌یاند، سووكایه‌تیكردن به پێغه‌مبه‌ری ئیسلام حه‌زره‌تی محه‌مه‌د (د.خ) ناچێته خانه‌ی ئازادی راده‌ربڕینه‌وه و به‌وهۆیه‌وه كه‌سێكی سزاداوە.
دادگای مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا به‌كۆی ده‌نگ بڕیاری دا ئه‌و گوزارانه‌ی له ساڵی ٢٠٠٩ له نه‌مسا له لایه‌ن كه‌سێكی ته‌مه‌ن ٤٧ ساڵه‌وه بۆ سووكایه‌تیكردن به پێغه‌مبه‌ری ئیسلام حه‌زره‌تی محه‌مه‌د (د.خ) به‌كار هێندراون ناچنه خانه‌ی ئازادی راده‌ربڕینه‌وه كه له مادده‌ی دەیەمی په‌یماننامه‌ی مافه‌كانی مرۆڤدا باسی لێكراوه.
دادگای مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه دادگای نه‌مسا بڕیارێكی راست و به‌جێی داوه له‌باره‌ی ئه‌و كه‌سه‌وه و له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "ئه‌و گوزارانه‌ی له مشتومڕه‌كه به‌كارهێندراون سنووری ئاسایی مشتومڕی تێپه‌ڕاندووه. ئه‌و زاراوانه‌ی به‌رامبه‌ر پێغه‌مبه‌ری ئیسلام به‌كارهێندراون وه‌ك هێرشكردنه سه‌ر و سووكایه‌تیپێكردن هه‌ڵسه‌نگێندراوه. هه‌روه‌ها هێرشی دیكه‌ی هاوشێوه ته‌شه‌نه ده‌ستێنێت بۆ بڕیاری پێشوه‌خته و هه‌ڕه‌شه له ئازادی ئایینی ده‌كات له نه‌مسا".
- بڕیاری دادگاكانی نه‌مسا
ئه‌و كه‌سه ته‌مه‌ن ٤٧ ساڵه له میانی قسه‌كردن له سیمیناری "ره‌گه‌زه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی ئیسلام" له ساڵی ٢٠٠٩ چه‌ند گوزاره‌یه‌كی به‌كارهێنا كه سووكایه‌تی به حه‌زره‌تی محه‌مه‌د ده‌كرد و له ساڵی ٢٠١١ دادگایەکی خۆجێیی نه‌مسا به پاساوی سووكایه‌تیكردن به په‌روه‌رده‌ی ئایینی بڕیاری دا ئه‌و كه‌سه به بڕی ٤٨٠ یۆرۆ سزا بدات.
ناوبراو تانه‌ی له بڕیاره‌كه دا و دۆسیه‌كه بردرایه دادگای باڵا نەمسا، به‌ڵام ئه‌ویش تانهکەی ره‌تكرده‌وه. دواتر هه‌مان كه‌س دۆسیه‌كه‌ی گواسته‌وه دادگای مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌ورووپا.