Abdullah Shukur
26 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 31 تشرینی یەکەم 2018
واشنتۆن - AA
سەڵاح بن جەمال کوڕی رۆژنامەنووسی کوژراوی سعوودی، جەمال خاشقچی بەمەبەستی چوونی بۆ ئەمریکا، سعوودیەی جێھێشت.
ئەندامێکی خانەوادەی خاشقچی لە لێدوانێکیدا بۆ میدیای ئەمریکی رایگەیاند کە سەڵاح بن جەمال کە خاوەن دوو رەگەزنامەی سعوودی و ئەمریکییە، لە دوای ئەوەی چەند مانگێک پێش ئێستا رێگەی پێ نەدرا ناوبراو سعوودیە جێبھێڵێت، ئەمڕۆ لە شاری ریازی پایتەخت بەرەو ئەمریکا بەڕێکەوت.
لەلایەکی دیکەش، بەڕێوەبەری بەشی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا لە رێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ، سارا لیە وایتسۆن لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند کە سەڵاح بن جەمال و خانەوادەکەی شاری ریازیان جێھێشتووە.
وایتسۆن گوتی: "ھەواڵێکی باشە بۆ گۆڕانگاری. کوڕی جەمال خاشقچی، سەڵاح بن جەمال و خانەوادەکەی شاری ریازیان بەجێھێشت و بەرەو ئەمریکا بەڕێکەوتوون. قەدەغەی گەشتکردن ھەڵگیرا. شتێکی زۆر خراپە کە سەڵاح رووبەڕووی سڵاوکردنی ستەمکارانە و دڕاندانەی محەمەد بن سەلمان بووەتەوە".
راشگەیەنرا کە سەڵاح بن جەمال دەچێتە لای ئەو ئەندامانەی دیکە خێزان کە لە ویلایەتی ڤێرجینیا ژیان بەسەر دەبەن.