Selen Temizer
14 تشرینی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 16 تشرینی یەکەم 2022
برۆکسل – AA
سکرتێری گشتیی ناتۆ، یەنس ستۆڵتنبێرگ ئاماژەی بەوە کرد، بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی لەلایەن سەرۆکی رووسیا ڤلادیمیر پوتین-هوە سرووشتی پێکدادانەکانی ئۆکراینا لە بنەڕەتهوه دەگۆڕێت، رێگا بۆ دهرئەنجامی جددیی دەکاتەوە و گوتی: "ئەو دۆخهی کە رەنگە ناتۆ ناچار بکات چەکی ئەتۆمی بەکاربهێنێت ئێجگار دوورە".
یەنس ستۆڵتنبێرگ لە کۆتایی کۆبوونەوەی وەزیرانی بەرگریی ناتۆ کە ماوەی دوو رۆژی خایاند، ئاشكرایكرد وەزیرەکان لەسەر زیادکردنی پاڵپشتییەکان بۆ ئۆکراینا، بەهێزکردنی بەرپەرچدانەوەی هاوپەیمانێتییەکە، پاراستنی ژێرخانی هەستیاری ناتۆ لە رێگەی بوون، نەرمی و هاوبەشی هەواڵگریی زیاتر، رێککەوتوون.
ستۆڵتنبێرگ باسی لەوە کرد هاوپەیمانەکان بەشدارییان لە کۆبوونەوەی ئاسایی گرووپی پلاندانانی ئەتۆمی کردووە و سەرنجی بۆ گرنگی راوێژکاری و هەماهەنگی لهو بابەتەدا راکێشا.
سكرتێری گشتیی ناتۆ رایگهیاند: "لێدوانەکانی پوتین لەسەر چەکی ئەتۆمی مەترسیدار و نابەرپرسانەیە. هەڕشە ئەتۆمییەکانی پوتین بە جددیی وەردەگرین. ناڕووخێین. بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی سرووشتی پێکدادانەکان لە بنەڕەتهوه دەگۆڕێت و رێگا بۆ دهرئەنجامی جددیی دەکاتەوە".
یەنس ستۆڵتنبێرگ لە وەڵامی پرسیاری ئایا ئەگەر رووسیا چەکی ئەتۆمی بەکارهێنا ناتۆ بە هەمان شێوە وەڵامی دەداتەوە یان نا؟ گوتی: "ئەو دۆخهی کە رەنگە ناتۆ ناچار بکات چەکی ئەتۆمی بەکاربهێنێت ئێجگار دوورە".
- هاوکارییەکان بۆ ئۆکراینا
ستۆڵتنبێرگ رایگهیاند: "ناتۆ لایەنێکی پێکدادانەکە نییە بەڵام هەرچەندێک بخایەنێت بەردەوام دەبین لە پاڵپشتیکردنی ئۆکراینا" و خۆشحاڵی خۆی لە سهبارهت به هاوکارییەكهی ئەمڕۆ ئیسپانیا دەربڕی و جەختی لەوە کردەوە کە ئەمە بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکە بەهێزتر دەکات.
سکرتێری گشتیی ناتۆ ههروهها رایگهیاند: "جگە لەوە وەکو بەشێک لە پاكێجی گشتگیری ناتۆ سووتەمەنی، جلوبەرگی زستانە و پێداویستیی پزیشکی دابین دەکەین. لە چوارچێوەی ئەم پاکێجەدا ناتۆ بەم زووانە کەرەستەی پێویست لە دژی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و سەدان ئامێر بۆ لە چالاکی خستنی ئەو جۆرە فرۆکە درووستکراوەی رووسیا و ئێران، کە بۆ پاراستنی گەلی ئۆکراینا و تێکدانی شەپۆلەکانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان بەکاردێت، بۆ ئۆکراینا دەنێرین. لە ماوەی درێژخایەندا هاوکاری ئۆکراینا دەکەین بۆ ئهوهی لە سەردەمی سۆڤێتەوە بۆ ئامێری پێشەکەوتووی ناتۆ بپهڕێتهوه".
- دەنگدانەکەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان
یەنس ستۆڵتنبێرگ ئاشكراشیكرد، پێشوازییان لە پەسەندکردنی بڕیاری سەرکۆنەکردنی لکاندنی نایاسایی ناوچەکانی ئۆکراینا به رووسیاوە بە دەنگی ١٤٣ وڵات کردووە.
ستۆڵتنبێرگ باسی لەوەش کرد کە ئهوه پەیامێکی روون و بەهێزە کە رووسیا گۆشەگیر کراوە.