Hakan Çopur,Mohammed Baqi Hussein
31 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 01 شوبات 2019
واشنتۆن - AA
گوته‌كه‌ی گوته‌بێژی كۆشكی سپی، سارا سانده‌رز كه رایگه‌یاندبوو، "به‌دیهێنه‌ر ویستوویه‌تی" ساڵی 2016 سه‌رۆكی ئێستای ئه‌مریكا به سه‌رۆك هه‌ڵبژێردرێت، له‌نێو رای گشتیی ئه‌مریكیدا ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری لێكهوتهوه.
سارا سانده‌رز له میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵی CBNی ئه‌مریكیدا، سه‌رۆكایه‌تیی تره‌مپ-ی هه‌ڵسه‌نگاند.
گوته‌بێژی كۆشكی سپی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه به‌دیهێنه‌ر رێگایه‌كی بۆ هه‌ركه‌سێك داناوه و گوتی: "به‌دیهێنه‌ر ویستوویه‌تی تره‌مپ ببێته سه‌رۆك، هۆكاری بوونی ئه‌و له‌و شوێنه‌دا ئه‌وه‌یه".
گوته‌كانی سارا سانده‌رز له میدیاكانی ئه‌مریكا و له‌نێو رای گشتیدا ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری لێكهوتهوه و له‌كاتێكدا هه‌ندێك كه‌س پشتگیری‌یان كرد، هه‌ندێكی دیكه دژی وه‌ستانه‌وه و كاردانه‌وه‌یان نیشاندا.