Davit Kachkachishvili
18 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 18 کانوونی یەکەم 2022
کیێڤ – AA
سەرۆکی ئۆکراینا، ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی ئاماژەی بەوە کرد کە بەهۆی هێرشەکانی رووسیاوە، ژێرخانی وزە زیانی بەرکەوتووە و لە زۆر ناوچەدا پچڕانی کارەبا درێژەی هەیە و زۆرترین پچڕانیش لە کیێڤ روو دەدات.
ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا کە لە هەژماری خۆی لە تێلێگرام بڵاوی کردەوە، باسی لەوە کرد کە لەو هێرشە مووشەکییانەی سوپای رووسیا رۆژی پێشتر کردیە سەر زۆرێک لە ناوچەکانی ئۆکراینا، هێڵەکانی گواستنەوەی وزە زیانیان بەرکەوتووە.
سەرۆکی ئۆکراینا باسی لەوەیش کرد کە لە زۆر ناوچەی ئۆکراینا کێشەی دابینکردنی ئاو و کارەبا هەیە و گوتی: ''دۆخی کیێڤ خراپە، هەروەها لە ڤینیستیا و ناوچەکانی لڤیڤ-یش''.
ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی ئەوەشی خستەڕوو کە چاوەڕوانی هاوکاری زیاترن لە هاوپەیمانان و گوتی: ''بەو شێوەیەش کۆتایی دەهێنین بە تیرۆری مووشەکەکانی رووسیا''.