پاریس
وەزارەتی بەرگری فڕەنسا رایگەیاند کە ٢٠٠ ھەزار سەربازی فەرەنسی گەیشتنە بانگۆی پایتەختی کۆماری ئەفریقای ناوەڕاست و بەو جۆرە ژمارەی سەربازانی فەرەنسا لە کۆماری ئەفریقیای ناوەڕاست گەیشتە ٦٠٠ ھەزار سەرباز.
حەفتەی رابردوو وەزیری بەرگری فڕەنسا ژان یڤەس لەدریان رایگەیاندبوو کە حکومەتی فەرەنسا بۆ کۆنترۆڵکردنی رەوشی کۆماری ئەفریقای ناوەڕاست کە رووبەرووی مەترسی پارچەبوون بۆتەوە ٢٠٠ ھەزار سەربازی دیکەی وڵاتەکەی ڕوانەی ئەو وڵاتە دەکا.
لە حەفتەی رابردوویەوە فرۆکە سەربازییەکانی فەرەنسا دەستیان بە گواستنەوەی سەرباز، چەک و تەقەمەنی لە گابۆنەوە بۆ کۆماری ئەفریقیای ناوەڕاست کردووە.