عەمان
وڵاتی ئوردەن کە ژمارەیەکی زۆر مەسیحیی تێدایە بۆ یادی سەری ساڵ گەورەترین دارسنەوبەری لە شاری مەدابە رازاندۆتەوە.
بڕیارە وەزیری گەشتوگوزاری ئوردن نیداڵ کاتامین و چەند ئەندام پەرلەمانێک و ھەندێ لە پیاوماقووڵە مەسیحییەکان بەشداری لە بۆنەکەدا دەکەن.
ئەو دارە ٢٧ مەتر بەرزە و تا ئێستا بە گەورەترین داری بۆنەی سەری ساڵ دادەنرێ.
نیداڵ کاتامین لەوبارەیەوە گوتی "وڵاتی ئوردن باوەشی بۆ ھەموو ئایینە جیاوازەکان کردۆتەوە و رێ بە ھاوڵاتیان دەدا بەوپەڕی ئازادییەوە دروشمەکانیان ھەڵبواسن و یادەکان بکەنەوە".
لەلایەکی دیکەوە قەشەی کەنیسەی ئۆرتۆدۆکسی لە ناوچەی فوحەیس پانتەلەمۆن لەبارەی رازاندنەوەی گەورەترین دار لە وڵاتەکەیدا گوتی "ھیوادارم برایانی موسڵمان و مەسیحی بەم شێوەیە وەک برا لەژێر سێبەری ئەو ئاشتی و ئاسایشەی ھەیە بژین و لەخۆشیدا بن".
سەنعا ئەبو مەییالە کە ھاوڵاتییەکی ئوردنییە گوتی "پێکەوەژیانی موسڵمان و مەسیحیەکان نموونەی ھەرە بەرزی مرۆڤایەتییە لەوڵاتەکەماندا. ھیوادارم ئەو دۆستایەتی و برایەتییە بەردەوام بێ".