Büşra Selvi Öğütcen,Behlül Çetinkaya
14 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 14 ئەیلوول 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
ژماره‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كه له شاری وهان سەربە ویلایه‌تی هوبی رۆژهەڵاتی چین سه‌ری هه‌ڵدا و دواتر هه‌موو جیهانی ته‌نیووه، ٢٩ ملیۆن و ١٨٥ هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند.
ماڵپه‌ڕی Worldometer كه رۆژانه له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به كۆرۆنا له سه‌رتاسه‌ری جیهان زانیارییه‌كانی نوێ ده‌كاته‌وه، رایگه‌یاند تا ئێستا ٩٢٨ هه‌زار و ٢٩٠ تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌ی تووشبووانیش بۆ ٢٩ ملیۆن و ١٨٥ هه‌زار و ٧٧٩ كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه.
تا ئێستا ٢١ ملیۆن و ٣١ هه‌زار و ٢٩ تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه و حه‌وت ملیۆن و ٢٢٦ هه‌زار و ٤٦٠ تووشبووش چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرن.
كۆرۆنا به‌توندترین شێوه كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا و تا ئێستا شه‌ش ملیۆن و ٧٠٨ هه‌زار و ٤٥٨ حاڵه‌تی تووشبوون به‌و په‌تایه لەو وڵاتە تۆمار كراوه و ١٩٨ هه‌زار و ٥٢٠ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه.