زانای ئەتۆمی ئێران موحسین فەخریزادە تیرۆرکرا
زانای ئەتۆمی ئێران، موحسین فەخریزادە لە ناوچەی ئابسەردی دەماوەند لە تاران رووبەڕووی ھێرشێکی تیرۆریستی و لە ئاکامی هێرشەکەدا کوژرا.
Téhéran
تاران - AA
زانای ئەتۆمی ئێران، موحسین فەخریزادە لە ناوچەی ئابسەردی دەماوەند لە تاران رووبەڕووی ھێرشێکی تیرۆریستی و لە ئاکامی هێرشەکەدا کوژرا.
ئاژانسەکانی هەواڵی ئێران بڵاویانکردەوە، موحسین فەخریزادە لە نزیک تاران تیرۆر کراوە.
تۆڕی هەواڵی پرێس تیڤی حکوومی لە سەرچاوەیەک کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت گواستووەتەوە، گەورە زانای ئەتۆمی ئێران، موحسین فەخریزادە لە نزیک تاران تیرۆر کراوە.
دەزگاکە هیچ وردەکارییەکی زیاتری لەبارەی رووداوەکە نەخستووەتە روو.