Mazın Asad
11 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 13 ئادار 2017
رۆتەردام
دوای روونکردنەوەی وەزیری سیاسەتی خێزان و کۆمەڵایەتی تورکیا، فاتمە بەتول سایان کایا کەوا بەرێگەی وشکایی لە ئەڵمانیاوە بۆ رۆتەردام دەچێت، پۆلیسی ھۆڵەندا رێگەی ھاتوچۆی پێش قونسوڵخانەی گشتی تورکیای لە رۆتەردام داخست.
پۆلیسی ھۆڵەندا رێوشوێنی ئەمنی لە پێش کونسوڵخانەی گشتی تورکیا لە رۆتەردام گرتەبەر.
دوای ئەوەی ھۆڵەندا بڕیاری ھەڵوەشاندنەوەی نیشتنەوەی فڕۆکەی چاوشئۆغڵو بۆ وڵاتەکە دا و کایا لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند کە بە رێگەی وشکایی بۆ شاری رۆتەردام دەچێت، رێگەی ھاتوچۆی پێش قونسوڵخانەی تورکیا لەو شارەکە داخرا. ھاوکات رێگەی دیکە بۆ ئۆتۆمبێلەکان دیاری کرا و تێپەڕبوونی ھاووڵاتیان لە پێش قونسوڵخانەکە قەدەغە کرا.
وا بڕیاربوو ئەمڕۆ ئێوارە وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغڵو لە قونسوڵخانەی تورکیا لە رۆتەردام لەگەڵ ھاووڵاتیانی تورکیا لە ھۆڵەندا کۆبێتەوە.
لەوبارەیەوە وەزارەتی دەرەوەی ھۆڵەندا لە راگەیەندراوێکدا ھەڵوەشاندنەوەی نیشتنەوە فڕۆکەی چاوشئۆغڵۆ بۆ ھۆڵەندا راگەیاند. دواتر بنکەی ھەماھەنگی ھەڵبژاردنی ئاک پارتی لە رۆتەردام گشت چالاکییەکانی لەو شارە ھەڵوەشاندەوە.