Muhammed Bilal Kenasari,Hemın Othman Mohammed
11 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 11 ئادار 2017
به فه‌رمانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد ترمپ وه‌زیری دادی ئه‌و وڵاته، جێف سێنسز، داوای له 46 داواكاری گشتیی كرد ده‌ستله‌كاربكێشنه‌وه، كه داواكاری گشتیی ناوچه‌ی باشووری نیویۆرك، پریت بهارارا له‌نێو ئەو کەسانەدایە.
وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریكا، راگه‌یه‌ندراوێكی نوسراوی له‌باره‌ی ئه‌و داواكاره گشتیانه بڵاوكرده‌وه كه له‌سه‌رده‌می سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا، باراك ئۆباما دانراون و، له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌كه‌ی دۆنالد تره‌مپه‌وه داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان كراوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریكادا باس له‌وه كراوه كه كاروباری ئه‌و داواكاره گشتیانه‌ی له‌سه‌رده‌می ئۆبامادا دامه‌زرێنراون و ئێستا داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان ده‌كرێت، تا دامه‌زراندنی نوێ له‌لایه‌ن داواكارانی گشتیی نێو وه‌زاره‌ت به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
ئه‌و حكوومه‌ته‌ی له ئه‌مریكا تازه دێته سه‌ر ده‌سه‌ڵات، ده‌توانێت داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه بكات كه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی پێشووتره‌وه دانراون.
پریت بهارارا، به‌و داواكاری گشتیه ناسراوه كه چاودێری دۆسیه‌ی بازرگان، رزا سه‌راف ده‌كات كه به‌تۆمه‌تی پیلانگێڕی بۆ پێشێلكردنی ئه‌و سزایانه‌ی ئه‌مریكا سه‌پاندوویه‌تی به‌سه‌ر ئێران‌دا له نیویۆرك ده‌ستبه‌سه‌ركراوه.