Fahrettin İbrahim
12 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 12 تشرینی یەکەم 2017
هەولێر - AA
هێزەکانی پێشمەرگە رێگەی نێوان هەولێر و مووسڵیان داخست.
بە پێی زانیارییەکانی ئاژانسی ئانادۆڵو هێزەکانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەئەگەری هەر چەشنە هەڕەشەیەک بۆ سەر هەرێم. رێگەکانی هاتوچۆی نێوان هەولێر و مووسڵیان داخستووە.
ئەفسەر لە بازگەکانی ئاسایش له سنووری هەولێر، عەقید عەگید گۆران گوتی: "زیادبوونی جموجۆلە سەربازییەکانی سوپای عێراق و هێزە عێراقییەکان لە بەرامبەر هێزەکانی پێشمەرگە لە سنووری هەرێمی کوردستان، بووەتە هۆی داخستی رێگاکانی مووسڵ لەگەڵ هەرێمی کوردستان".
ئەو بەرپرسە ئاشکرای دەکات داخستنی رێگاکان کاتییە لەگەڵ ئاساییبوونەوەی دۆخەکە رێگاکان دەکرێنەوە.
هاوکات فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە میحوەری باشیک، غەفوور برادۆستی لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "لە سنوورەکانی دەشتی نەینەوا رێگاکانمان لەگەڵ مووسڵ داخستووە، چونکە ئاگادارین هاووڵاتییانی گوندە عەرەبەکانی سنوورەکانی بەرامبەر پێشمەرگە لە دەشتی نەینەوا لە لایەن حەشدی شەعبی هاندەدرێن بۆ ئەوە دژی پێشمەرگە بجەنگن و دواتر ئەمە بکەنە بیانوو بۆ هێرشکردنە سەر هەرێمی کوردستان".
دوای ئەنجامدانی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا ئالۆزی تێکەوتووە، دوای داخستنی کایەی ئاسمانی هەرێم لە لایەن بەغدا، رۆژی رابردوو ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا لەبارەی ئەگەری هێرشی هێزەکانی حەشدی شەعبی و پۆلیسی عێراق بۆ سەر هەرێمی کوردستان هۆشداری دا.