ماردین
بەرێوەبەری گشتیی رێکخراوی مافی مروڤ لە تورکیا ئوزتورک تورکدوغان لەگەڵ فیدراسیونی نێَونەتەوەیی مافی مروڤ و چەند ئەندامێکی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە ئەوروپا و دەریای ناوەڕاست، بەدواداچوونێکیان بۆ باری مافی مرۆڤ لە سنوری سوریا کرد.
لەکاتی بەدواداچوونەکەدا تورکدوغان لەسەر سنوور چاوی بە نوێنەری رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کەوت، دواتر گوتی "ئەو خەڵکەی لەسەر سنوری سوریا دەژین زۆرینەیان کوردن و دەیانەوێ چارەنوسیان بە دەستی خۆیان بێ".
تورکدوغان روونیکردەوە سنوری سوریا و نوسەیبین نێزیکی یەکترن، بەڵام سنورەکە گیراوە و بازرگانی نیە و یارمەتی مرۆیی ناگاتە خەڵک. ئێمە ھەست بە بەرپرسیاریەتیی دەکەین و ئەوەی لە توانامان بێ بۆ یارمەتیدانی لێقەوماوان دەیکەین.
ھەروەھا ھیوای خواست چەکەکان بێدەنگ بن و چارەسەرێکی ئاشییانە بۆ قەیرانی سوریا بێتە کایە.