Cüneyt Karadağ
21 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 21 تەمووز 2020
به‌رلین – AA
راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌نگێلا مێركڵ خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به رێككه‌وتنی هه‌ر ٢٧ وڵاته‌كه‌ی ئه‌ندام له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌سه‌ر دابینكردنی بوودجه بۆ ساڵی داهاتوو به بڕی یه‌ك ترلیۆن یورۆ و به‌رنامه‌ی رزگارکردن به بڕی ٧٥٠ ملیار یورۆ بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و كێشه ئابوورییانه‌ی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)وه سه‌ریان هه‌ڵداوه.
راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌نگێلا مێركڵ له میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن گوتی: "رووداوه سهرووئاسایییهكان و ئه‌م په‌تایه كه كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر هه‌موومان، گرتنه‌به‌ری رێگای نوێ و ریزپهڕمان لێ ده‌خوازێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌یش لووتكه‌كه زۆر زۆری خایاند".
ئه‌نگێلا مێركڵ به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه دوای رێككه‌وتنه‌كه هه‌ستی به ئارامی كردووه گوتی: "به‌ڕاستی هیچ ئاسان نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌لای منه‌وه گرنگ بوو له كۆتاییدا به‌یه‌كه‌وه بووین".
راوێژكاری ئه‌ڵمانیا بوودجه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپای به داهاتووی ئه‌ورووپا له‌قه‌ڵه‌م دا و تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه گرنگی له‌وه‌دایه له سه‌رده‌می ئه‌و په‌تا جیهانگیرییه‌دا كه كاریگه‌ری زۆری كردووه‌ته سه‌ر یه‌كێتییه‌كه به‌رده‌وامیدانه به چالاكییه‌كان له بازاڕه‌كانی ناوخۆدا.
به‌پێی پاكێجه‌كه، كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ده‌سه‌ڵاتی قه‌رزوه‌رگرتن له بازاڕه‌كان وه‌رده‌گرێت، بۆ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته و دڵنیایی بوودجه‌ی یه‌كێتییه‌كه بڕی ٧٥٠ ملیار یورۆ بۆ به‌رنامه‌ی رزگارکردنی كۆمیسیۆنه‌كه دیاری ده‌كرێت.
به تێكڕایی بوودجه‌ی ٢٠٢١-٢٠٢٧ی یه‌كێتییه‌كه ده‌گاته یه‌ك ترلیۆن و ٧٤ ملیار یورۆ.
وڵاتانی ئه‌ندام به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ١،٤ی بوودجه‌كه له داهاتی نیشتمانی ده‌ده‌ن.