Adham Kako,Ramal Abdullah Mahmood
07 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 08 نیسان 2018
غوته‌ی رۆژهه‌ڵات/ئه‌نقه‌ره - AA
له ئاكامی چڕكردنه‌وه‌ی هێرشه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و رووسیای پشتیوانی بۆ سه‌ر شارۆچكه‌ی دوما له غوته‌ی رۆژهه‌ڵاتی گه‌مارۆدراو كه دوا خاڵه له ژێر كۆنتڕۆڵی ئۆپۆزسیۆن بێت، له دوێنیه‌وه تاكو ئێستا ٤٧ هاووڵاتی سڤیل کوژراون.
به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو له غوته‌ی رۆژهه‌ڵات ماوه‌ی دوو رۆژه رژێم و پشتیوانانی له رێگای ئاسمانی و شكانییهوه هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوون له دوما چڕكردووەەتهوه.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له به‌رگری شارستانی غوته‌ی رۆژهه‌ڵاته‌وه وه‌رگیراون له ئاكامی ئه‌و هێرشانه‌دا له دوێنێوه تاكو ئێستا ٤٧ هاووڵاتی سڤیل کوژراون.
له كاتێكدا تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كان و سه‌رقاڵی گه‌ڕان و فریاگوزارین مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه ژماره‌ی قوربانیان به‌رزببێته‌وه.
ئه‌و كه‌سانه‌یش كه له ئاكامی ئه‌و هێرشانه‌دا بریندار بوون له بنكه ته‌ندروستییه‌كان به توانایه‌كی كه‌م و سنوورداره‌وه چاره‌سه‌ری پزیشكیان بۆ ده‌كرێت.