Muhammet Ali Kemal
21 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 22 تشرینی دووەم 2016
پاریس - AA
لهخولی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرەتاییدا کە بهمهبهستی دیارییکردنی کاندیدی راستڕەوی میانڕەوەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی فهڕهنسا سازکرابوو، سەرکۆماری پێشووتری ئەو وڵاتە، نیکۆلا سارکۆزی دانی بە شکستەکەیدا نا و ئاماژەی بەوە کرد کە لە خولی دووەمی هەڵبژاردنەکاندا پشتیوانیی لەسەرۆکوەزیرانی پیشووتر، فرانسوا فیلۆن دەکات.
لەکاتێکدا هەژماردنی دەنگەکانی خولی یەکەمی هەڵبژاردنە سەرەتاییەکان بەردەوام بوو، نیکۆلا سارکۆزی لە روونکردنەوەیەکی رۆژنامەوانییدا سوپاسی ئەو کەسانەی کرد کەپشتیوانییان کردووە و ئاماژەی بەوەکرد چانسی سەرکەوتنی بۆ خولی دووەمی هەڵبژاردنەکان نییە، گوتیشی: ''لەخولی دووەمدا پشتیوانیی لە فرانسوا فیلۆن دەکەم''.
لەکۆی 10 هەزار و 228 سندوقی دەنگدان لە خولی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرەتاییدا، 8 هەزار و 400 سندوق کرانەوە. لەسندوقە کراوەکانیش فرانسوا فیلۆن لەسەدا 44ی دەنگەکان و ئالان ژوپێ لەسەدا 28.1ی دەنگەکان و نیکۆلا سارکۆزی لەسەدا 21.1ی دەنگەکانی بەدەست هێنا. 4 کاندیدەکەی دیکەش کەبەشداریی هەڵبژاردنەکانیان کرد نەیانتوانی هەریەکەیان 3 لەسەدا زیاتری دەنگەکان بەدەستبهێنن.
لای خۆیشییەوە برونۆ لێ مایەر کە یەکێکە لەو کاندیدانەی لەخولی یەکەمی هەڵبژاردنەکاندا بەشدارییکردبوو، رایگەیاند کە لە خولی دووەمدا پشتیوانیی فرانسوا فیلۆن دەکات.
لەخولی یەکەمی هەڵبژاردنەکاندا هەریەک لەسەرکۆماری پێشووتر، نیکۆلا سارکۆزی و سەرۆکوەزیرانەکانی پێشووتر، ئالان ژوپێ و فرانسوا فیلۆن و وەزیری پێشووتر، یان فرانسوا کۆپێ و برونۆ لێ مایەر، کاندیدی پێشووتری سەرۆکایەتی شارەوانی پاریس، ناتالی کۆسیسکۆ مۆریزێ و سەرۆکی پارتی مەسیحییە دیموکراتەکان یان فرێدریک پواسۆن، بەشدارییان کرد.
دوایین راپرسییەکان ئاماژە بەوەدەکەن ئەو کاندیدەی راستڕەوە میانڕەوەکان کە لەخولی دووەمی هەڵبژاردنە سەرەتاییەکاندا دیارییدەکرێت، لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتییدا سەرکەوتن بەدەست دەهێنێت کە بڕیارە ساڵی داهاتوو بەڕێوەبچێت.