Fahrettin İbrahim
07 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 08 تشرینی دووەم 2016
ئەنقەرە - AA
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا نومان کورتوڵموش دەستگیرکردنی نیهاد ئاکدۆغان راگەیاند کە یەکێک بووە لەو سێ ئەندام پەرلەمانی هەدەپە کە رای کردبوو.
یاریدەدەری سەرۆکوەزیران و گوتەبێژی حکوومەتی تورکیا، نومان کورتوڵموش لەبارەی ئۆپەراسیۆنی دەستگیر کردنی پەرلەمانتارانی هەدەپە کە بانگهێشتکرابوون بۆ وەرگرتنی گوتە لێیان و تا ئێستا نەچوونەتە بەردەم دادگا، ئاماژەی بەوەدا لەو ٣ پەرلەمانتارە هەڵاتوون کە یەکێکیان بەناوی نیهات ئاکدۆغان لە کاتی چوونە ناو شاری هەکاری لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر کراوە و بەمەش ژمارەی ئەو پەرلەمانتارە هەڵاتووانە بوونە دوو کەس".
یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی تورکیا، نومان کورتوڵموش لەبارەی بەیاننامەکەی ئەنجوومەنی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە)وە گوتی: "زۆر ناحەقیە بە وەفدێکی سیاسی بڵێیت تۆ لەگەڵ ئەو رێکخراوە هاریکاری دەکەن، بەتایبەت کە لەنێویاندا سەرکۆمارمان هەیە. ئەگەر شەوی ١٥ی تەمووز چەتەکانی ناپاکی بگەیشتنایە بە ئامانجەکانی خۆیان، سەرکۆمارمان، بگرە ئێمەش لە ژیاندا نەدەبووین، بەڵام با بەڕێز کڵچدارئۆغڵو لەگەڵ برادەرانمان لە جەهەپەش بزانن، ئەوانیش زەمینەیەکیان نەدەبوو ئەوکات کە بەیاننامەیەکی لەو چەشنەی تیادا بنووسنەوە".