Muhammet Ali Kemal
21 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 22 تشرینی دووەم 2016
عەنتاب - AA
لەکاتێکدا سوپای تورکیا لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا بەردەوامە لەپشتیوانییکردنی هێزەکانی سوپای سووریا ئازاد، دوو سەربازی ئەو سوپایە کە لەئەنجامی هێرشێکی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعشدا بریندارببوون، بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکیی گەیەنرانە عەنتاب.
دوو سەربازەکەی سوپای تورکیا لەئەنجامی هێرشێکدا لەڕێگەی ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراوەوە کە شەوی رابردوو لەلایەن چەکدارانی داعشەوە لەناوچەی ئەلباب ئەنجامدرا، بریندارببوون.
سەربازە بریندارەکان لە کلیسەوە بەهێلیکۆپتەر گوازرانەوە نەخۆشخانەی فێرکاریی شاهینبەی لەعەنتاب.