Kasım İleri,Mazın Asad
02 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 04 شوبات 2018
واشنتۆن - AA
وەزیری بەرگری ئەمریکا، جێمس ماتیس رایگەیاند کە لەگەڵ تورکیا تاوتوێی پرسی منبج-یان کردووە، بەڵام ئاشکراکردنی وردەکارییەکان بۆ رای گشتی شیاو نابێت.
ماتیس لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە نووسینگەی راگەیاندنی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا(پنتاگۆن) وەڵامی پرسیارەکانی پەیوەندیدار بە ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون و ئەگەری ئۆپەراسیۆنی تورکیا بۆ سەر منبج دایەوە.
وەزیری بەرگری ئەمریکا رایگەیاند ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون بۆ سەر پەیەدە/پەکەکە لە عەفرین، چاوەکان لەسەر ئۆپەراسیۆنەکانی داعش لادەبات.
ماتیس روونیشی کردەوە کە لەبارەی پێشھاتەکانی سووریا، گفتوگۆی لەگەڵ وەزیری بەرگری تورکیا، نورەدین جانیکلی کردووە.
لە وەڵامی پرسیارێک کە ئایا سوپای تورکیا دەچێتە نێو منبج، ماتیس گوتی: "ئێستا لەوبارەیەوە قسە ناکەم. کاتی ئەوەیە نییە ئەمە بەشێوەیەکی سادە بۆ رای گشتی ئاشکرا بکەم. بەھۆی ھەڵوێستی رای گشتی ناوخۆیی وڵاتان، قسەکردن لەسەر ئەم دۆخە کارەکان ئاڵۆزتر دەکات. بەم شێوەیە بەرژوەندییەکان ھاوسەنگ دەکرێت. تەنھا دەتوانم ئەوە بڵێم کە لە ئێستادا ئەمە جێگەی مشتومڕێکی کارایە لەگەڵ تورکیای ھاوپەیمانمان".
وەزیری بەرگری ئەمریکا راشیگەیاند ئاگاداری بەکارھێنانی غازی کلۆری رژێمی ئەسەدن لە سووریا، بەڵام لێکۆڵینەوەکان لەبارەی غازی سارین درێژەی ھەیە.