Sangar Hamad Azeez
07 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 09 تشرینی یەکەم 2017
مۆسکۆ -AA
لە رۆژی لەدایکبوونی سەرۆکی رووسیا ڤلادمیر پوتین، لە چەند شارێکی رووسیا خۆپیشاندان ئەنجامدرا.
خۆپیشاندانەکە کە لەلایەن چالاکوانی مەدەنی ئالێکسێی و ژمارەیەک گروپی ئۆپۆزسیۆن رێکخرا، لەژێر ناوی " بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی" بەڕێوەچوو.
لە خۆپیشاندانەکە دروشمی " رووسیا ئازاد دەبێت" یان بەرزکردبۆوە و لە دژی پوتین هوتافیان دەگووتەوە.
هەر لە خۆپیشاندانەکە ناوبەناو پێکهەڵپژان لەنێوان پۆلیس و خۆپیشاندەران روویدەداو بەهۆیەوە ٨٠ خۆپیشاندەر دەستگیر کران.