Mazın Asad
19 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 20 کانوونی یەکەم 2016
سەرۆکی کۆمسیۆنی ئاسایشی دومای رووسیا لیۆنید سلەتسیکی، رایگەیاند کە کوژرانی باڵیۆزی رووسیا لە ئەنقەرە ئاندرێی کارلۆڤ لە پێشانگایەکی ھونەری شاری ئەنقەرە کاریگەری لەسەر پەیوەندی ھەردوو وڵات نابێت.
سلەتیسیکی لە لێدوانێکی بۆ کەناڵی Rossiya-٢٤ ئاماژەی بەوە دا کە کۆبوونەوەکەی سبەی نێوان رووسیا و تورکیا و ئێران ھەروەک پلانی بۆ دانراوە، ئەنجام دەدرێت و گوتیشی: "پێموایە سبەی لە ژێر سێبەری ئەم تراژێدیا ترسناکە، ئەنجامێکی بونیاتنەر لە کۆبوونەوەکەدا بەدەست دەھێنرێت".
سەرۆکی کۆمسیۆنی ئاسایشی دۆما گوتیشی: "لەسەر ئاستی ئەنجوومەنی ئاسایش و نێوەندەکانی دیکە روونکردنەوەی پێویست دەکەین، بەڵام ئەمە کاریگەری لەسەر پەیوەندی نێوان تورکیا و رووسیا نابێت. ئێستا بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی سبەی باس دەکرێت، پێویستە ئەنقەرە و مۆسکۆ بەپەلە جموجۆڵ بکەن".
ئەمڕۆ باڵیۆزی رووسیا ئاندرێی لاڤرۆڤ لە پێشانگایەی ھونەری شاری ئەنقەرە، تەقەی لێکرا و لە ئەنجامدا گیانی لەدەستدا.