Dmitri Chirciu
05 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 05 تشرینی یەکەم 2020
مۆسكۆ - AA
له رووسیا كۆی گشتیی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به په‌تای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)، گەیشتە یەک ملیۆن و ٢٢٥ هەزار و ٨٨٩ حاڵه‌ت.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێکی ناوه‌ندی كۆنترۆڵكردن و بەره‌نگاربوونەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە رووسیا له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ١٠ هه‌زار و ٨٨٨ كه‌س تووشی په‌تاكه بوون و به‌وه‌یش كۆی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون گه‌یشتووه‌ته، یەک ملیۆن و ٢٢٥ هەزار و ٨٨٩ حاڵه‌ت.
هه‌روه‌ها ١١٧ كه‌س له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، به‌و په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستداوه و كۆی ئه‌و تووشبووانه‌ی به په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتووه‌ته، ٢١ هه‌زار و ٤٧٥ كه‌س.
له سه‌رانسه‌ری رووسیادا، هه‌ڵكشانی رۆژانه‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوونبووەتە سەدا ٠،٩ و له‌سه‌دا ۲٦،٣ی تووشبووان هیچ نیشانه‌یه‌كی نه‌خۆشییه‌كه‌یان لێ ده‌رنه‌كه‌وتووه.
له مۆسكۆی پایته‌ختی رووسیا له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، سێ هەزار و ٥٣٧ كه‌س تووشی په‌تاكه بوون و ٢٧ تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌وه‌یش كۆی گشتیی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌و په‌تایه له‌و شاره گه‌یشتووه‌ته، ٣٠٧ هه‌زار و ٤٧٧ كه‌س و حاڵه‌ته‌كانی گیانله‌ده‌ستدانیش به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ پێنج هه‌زار و ٣٧٠ كه‌س.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن ناوه‌ندی خزمه‌تگوزاریی پاراستنی ته‌ندروستیی گشتیی و مافه‌كانی به‌كاربه‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣٥٨ هەزار پشکنینی کۆرۆنا لە سەرتاسەری رووسیا ئەنجامدراوە، بەمەش تێكڕای ژماره‌ی ئه‌و پشكنینانه‌ی تا ئێستا لەو وڵاتە ئەنجامدراون ٤٨ ملیۆنی تێپه‌ڕاندووه.
یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ لە رووسیا لە ٣١ی کانوونی دووەمی رابردوودا تۆماركرا، هەروەها یەکەم حاڵەتی گیانلەدەستدان به‌و په‌تایه لە ١٩ی ئاداری رابردوودا، تۆمار کرا. له كۆتایی مانگی ئاداریشه‌وه ده‌ست به گرتنه‌به‌ری رێكاره‌كان له‌و وڵاته كرا.