Ali Cura,Muhammet Ali Kemal
14 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 15 نیسان 2018
مۆسكۆ - AA
سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ره‌كییه‌كان له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای رووسیا، جه‌نه‌راڵ سێرگی رۆدیسكۆی، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یكرد كه له كۆی ١٠٣ مووشه‌كی ئاڕاسته‌كراو له لایه‌ن هه‌ریه‌ك لە ئه‌مریكا، به‌ریتانیا و فەڕەنسا له هێرشه‌كانیاندا بۆ سه‌ر رژێمی ئه‌سه‌د، ٧١ مووشه‌ك له لایه‌ن سیستمی به‌رگریی ئاسمانییه‌وه رێگرییان لێكراوه.
سێرگی رۆدیسكۆی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا كه له مۆسكۆی پایته‌ختی رووسیا سازیكرد، روونكردنه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به هێرشی هاوبه‌شی ئه‌مریكا، به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا بۆ سه‌ر سووریا دا.
رۆدیسكۆی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌به‌رده‌ستیاندان، له هێرشه‌كه‌دا ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانی ١٠٣ مووشه‌كی ئاڕاستهكراویان به‌كارهێناوه و رایگه‌یاند: "له‌رێگه‌ی سیستمی به‌رگریی ئاسمانیی سوورییه‌وه كه زۆرینه‌ی رووسییه، وه‌ڵامی سه‌ركه‌وتووی ئه‌و مووشه‌كانه درایه‌وه كه له ده‌ریا و ئاسمانه‌وه ئاڕاسته‌كرابوون. ٧١ مووشه‌كی ئاڕاسته‌كراو رێگرییان لێكرا".
هه‌روه‌ها بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد ئه‌و بنكه‌کانی ئاسمانی سووریا له هێرشه‌كه‌دا كراونه‌ته ئامانج، زیانیان به‌رنه‌كه‌وتووه و ئه‌و مووشه‌كانه‌ی ئاڕاسته‌ی بنكه‌كان كراون ته‌قێنراونه‌ته‌وه.
سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ره‌كییه‌كان له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای رووسیا جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه له‌دوای ئه‌م هێرشه بیریان له‌وه كردووه‌ته‌وه كه جارێكی دیكه بابه‌تی پێدانی سیستەمی به‌رگریی ئاسمانیی S-300 بهێننه‌وه به‌رباس.