Dmitri Chirciu,Ali Cura,1 23
02 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 03 کانوونی یەکەم 2019
مۆسكۆ – AA
ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی له ئاكامی وه‌رگه‌ڕانی پاسێك له ناوچه‌ی ترانسبایكاڵ باشووری سیبریا له رووسیا گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشته ١٩ كه‌س و بۆ ماوه‌ی یه‌ك رۆژیش ماته‌مینی له ناوچه‌كه راگه‌یه‌ندراوه.
فه‌رمانگه‌ی باری له‌ناكاوی رووسیا رایگه‌یاند کە به‌هۆی له كۆنترۆڵ ده‌رچوونییه‌وه له لایه‌ن شۆفێره‌كه‌یه‌وه پاسه‌كه كه ٤١ سه‌رنشینی تیادابووه له رووباری كوهینگا وه‌رگه‌ڕاوه. ژماره‌ی ئه‌وانه‌یش كه له‌و رووداوه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتۆته ١٩ كه‌س.
لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن کە ٢٢ كه‌سیش له‌و رووداوه‌دا برینداربوون.
فه‌رمانڕه‌وایی ناوچه‌ی ترانسبایكاڵ بۆ ماوه‌ی یه‌ك رۆژ ماته‌مینی له ناوچه‌كه راگه‌یاندووه.
سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی به‌رده‌وامه له لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه.
دوێنێ پاسه‌كه وه‌رگه‌ڕا و راگه‌یه‌ندرا كه به‌مهۆیه‌وه، ١٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.