Gülşen Topçu,Ramal Abdullah Mahmood
31 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 31 تەمووز 2018
قودس - AA
باڵیۆزی رووسیا له ته‌ل ئه‌بیب، ئاناتۆلی ڤیكتۆرۆڤ رایگەیاند كه حكوومه‌تی مۆسكۆ نا‌توانیت زۆری له ئێران بكات بۆ كێشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له سووریا.
له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ته‌له‌ڤیزیۆنی 10ی ئیسرائیل كه ورده‌كاری دیمانه‌كه له ماڵپه‌ڕی كه‌ناڵه‌كه بڵاوكراوەته‌وه ئاناتۆلی ڤیكتۆرۆڤ گوتی: "حكوومه‌تی مۆسكۆ هه‌وڵ ده‌دات ئێران قایل بكات له‌باره‌ی كێشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له سووریا، به‌ڵام ناتوانێت ئه‌وه به‌سه‌ریدا بسه‌پێنێت".
باڵیۆزی رووسیا له ته‌ل ئه‌بیب، ئاناتۆلی ڤیكتۆرۆڤ ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین له دواین سه‌ردانی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو بۆ مۆسكۆ كه له 11ی ته‌مووزدا ئه‌نجامیدا په‌یامی ئه‌وه‌ی پێراگه‌یاند كه "رووسیا له هه‌ر رێككه‌وتنێكدا له سووریا به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئاسایشی ئیسرائیل له‌به‌رچاو ده‌گرێت".
ئاناتۆلی ڤیكتۆرۆڤ گوتیشی: "رووسیا له رێككه‌وتنێكدا كه له داهاتوودا سازده‌كرێت هه‌وڵ ده‌دات گه‌ره‌نتی ئه‌وه بكات كه به‌ری سووریای به‌رزاییه‌كانی جۆلان ته‌نها سه‌ربازانی سوپای سووریای لێبێت. دڵنیا ده‌بین له‌وه‌ی كه هێزه‌كانی ئێران یان چه‌كدارانی حزبوڵڵا له به‌ری سووریای به‌رزاییه‌كانی جۆلان نابن. داواكاری دووباره‌ی ناتانیاهو بۆ ده‌ركردنی هێزه‌كانی سه‌ربه ئێران و هاوپه‌یمانانی له سووریا واقعی نییه. له‌چوارچێوه‌ی هه‌وڵه هاوبه‌شه‌كانماندا بۆ نه‌هێشتنی تیرۆریستان له سووریا ئێرانییه‌كان رۆلێكی زۆر گرنگ ده‌گێڕن".
باڵیۆزی رووسیا له ته‌ل ئه‌بیب ئاماژه‌ی به‌وه دا كه داواكاری ئیسرائیل له ئێستادا بۆ چوونه ده‌ره‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كان له سووریا واقعی نییه و داكۆكی له‌وه كرد كه بوونی ئێران له سووریا به‌پێی پره‌نسیپه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به ته‌واوی ره‌وایه.
له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی رووسیاش سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی هێرشه ئاسمانییه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئامانجه‌كانی ئێران و هاوپه‌یمانانی له سووریا باڵیۆزی رووسیا له ته‌ل ئه‌بیب، ئاناتۆلی ڤیكتۆرۆڤ گوتی: "ئێمه له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی هێز نین له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه، به‌ڵام زۆریش له ئیسرائیل ناكه‌ین كه چۆن جموجۆڵ بكات. ره‌زامه‌ندنی ده‌ربڕین یان رێگریكردن له كارێكی ئیسرائیل به‌ده‌ست رووسیا نییه".