Kasım İleri,Muhammed Bilal Kenasari,Ramal Abdullah Mahmood
31 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 01 ئاب 2018
واشنتۆن – AA
ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه جێگری راوێژكاری كاروباری باشوور و رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ئالیس ویڵز له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی بزووتنەوەی تاڵیبان كۆبووەته‌وه.
رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئه‌مریكی بڵاوی کردووەتەوە، شاندی ئه‌مریكا به سه‌رۆكایه‌تی ئالیس ویڵز له دۆحه پایته‌ختی قه‌ته‌ر له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی بزووتنەوەی تاڵیبان كۆبووەته‌وه، به مه‌به‌ستی به‌رده‌وامیدان به دانوستانه‌كانی ئاگربه‌ست کە له جه‌ژنی ره‌مه‌زانەوە له نێوان حكوومه‌تی ئه‌فغانستان و تاڵیبان راگەیەنراوە.
له‌لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه كه به‌رپرسانی حكوومه‌تی ئه‌فغانستان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌شدارنه‌بوون.
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز به پشتبه‌ستن به زانیارییه‌كانی ئه‌ندامانی بزووتنەوەی تاڵیبان سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشاوه كه مه‌به‌ست له‌و كۆبوونه‌وه‌یه ده‌ستكردن به دانوستان بووه له پێناو هێنانه‌دی ئاشتیدا و تاڵیبان چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی باش له‌و كۆبوونه‌وانه‌دا ده‌كات.
به‌رپرسانی حكوومه‌تی ئه‌فغانستانیش به رۆژنامه‌كه‌یان راگه‌یاندووه كه سوپاسگوزاری هه‌موو هه‌وڵێكن له پێناو هێنانه‌دی ئاشتیدا.
لەبارەی بەشداریکردنی ئەمریکا لە کۆبوونەوەکەدا، به‌رپرسێک له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند: "ئه‌مه پرۆسه‌یه‌كه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ئه‌فغانستان به‌ڕێوه ده‌چێت. كۆبوونه‌وه‌كان له نێوان تاڵیبان و حكوومه‌تی ئه‌فغانستان به‌ڕێوه ده‌چن".
لای خۆیەوە به‌رپرسێک له وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه شاندی سوپای ئه‌مریكا له كۆبوونه‌وه‌كاندا به‌شدار نه‌بوون.