Ali Cura
19 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 19 تەمووز 2023
مۆسکۆ - AA
وەزارەتی بارودۆخە بەپەلەکانی رووسیا بڵاوی کردەوە کە بەمەبەستی کوژاندنەوەی ئاگرەکانی دارستان، دوو فڕۆکەی ئاگرکوژێنەوەی Be-200یان رەوانەی تورکیا کردووە.
لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتەکەدا هاتووە کە لەژێر رۆشنایی فەرمانی سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین و داواکاری گەلی تورکیادا، دوو فڕۆکەی ئاگرکوژێنەوە لە فڕۆکەخانەی پلاتۆڤی شاری رۆستۆڤ-نا-دۆنوەوە رەوانە کراون.
لە راگەیەندراوەکەدا، هەروەها باس لەوە کراوە کە فڕۆکەکان لە کوژاندنەوەی ئاگرەکانی دارستانی موغڵا و ئیزمیر ئەرکیان دەبێت و هاتووە: ''گرووپی فڕۆکەوانیی وەزارەتی بارودۆخە بەپەلەکانی رووسیا ئامادەی کارکردنە لە بارودۆخە سەختەکاندا. فڕۆکەکانی Be-200 کامێرای گەرمی ژێر سووریان تیادایە کە وێنەی زەوی دەگوازنەوە بۆ چاودێریکردن و دیاریکردنی ئەو شوێنانەی ئاگر کەوتووەتەوە.