Mazın Asad
22 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 23 کانوونی یەکەم 2017
ئەنقەرە - AA
نوێنەری تایبەتی سەرۆکی رووسیا ڤلادیمیر پوتین بۆ کاروباری سووریا، ئالێکساندەر لاڤینتیڤ رایگەیاند بە پێویستیان نەزانیوە رێکخراوی تیرۆریستی پەیەدە/پەکەکە بەشداری لە کۆنگرەی نیشتمانی سووریا لە سۆچی بکات.
میدیای رووسیا بڵاوی کردەوە، لاڤینتیڤ رایگەیاندووە کە بە پێویستیان نەزانیوە رێکخراوی تیرۆریستی پەیەدە/پەکەکە بەشداری لە کۆنگرەی نیشتمانی سووریا لە سۆچی بکات.
ئالێکساندەر لاڤینتیڤ لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەوانان گوتی: "لە ئیستادا بەشداریکردنی یەپەدە/پەکە کە بە پێویست نازانین".
نوێنەری تایبەتی پوتین بۆ کاروباری سووریا ئاماژەی بەوەش دا کە لە لیستی پێشوەختەی ئامادەکارییەکانی کۆنگرەکەدا ژمارەیەکی زۆر لە بەشداربووانی کورد ھەیە و گوتیشی: "لە پێناو بەشداریکردنی کوردەکان بە بەرزترین ئاست، لە لایەکەوە ھەوڵمان بۆ نەبوونی نیگەرانییەکانی تورکیا داوە".
لە وەڵامی پرسیارێک کە "ئەگەر تورکیا و ئێران رازی نەبن، ئایا ھەندێک لە شاندە کوردەکان لە لیستەکە دەردەھێنرێت؟" لاڤینتیڤ گوتی: "پێموایە لە نێوان خۆمان بڕیار لەسەر ئەم بابەتە دەدەین".
-تورکیا ڤیتۆی بەشداریکردنی پەیەدە/پەکەکە لە کۆنگرەی سۆچی کرد
ئاژانسی ئانادۆڵولە ھەواڵێکیدا بڵاوی کردبووەوە کە لە دوایین کۆبوونەوەی گەڕی ھەشتەمی کۆبوونەوەکانی ئاستانا لەبارەی سووریا، تورکیا بەشداریکردنی پەیەدە/پەکەکە و درێژکراوەکانی لە کۆنگرەی نیشتمانی سووریا لە شاری سۆچی قبووڵ نەکرد.
بەرپرسانی تورکیا کە لەگەڵ شاندی رووسیا و ئێران تاوتوێی لیستی بەشداربووان لە کۆنگرەی نیشتمانی سووریایان کرد، دژی داوەتکردنی رێکخراوی تیرۆریستی پەیەدە/پەکەکە بۆ کۆنگرەکە وەستان.
بەپێی زانیارییەکان، تورکیا بە ھۆکاری ئەوەی ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد لە سووریا(ئەنەکەسە) ھیچ پەیوەندییەکی بە چالاکی تیرۆرەوە نییە، رازی بووە بەشداری لە کۆنگرەی نیشتمانی سووریا لە سۆچی بکات. لە پێش کۆبوونەوەکانی ئاستاناش، تورکیا لەوبارەیەوە بۆچوونی خۆی بە رووسیا و ئێران راگەیاندووە.