Rewa Mahmut Hasan
10 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 11 تشرینی یەکەم 2016
مۆسکۆAA
یاریدەدەری وەزیری بەرگری رووسیا نیکۆلای پانکۆڤ رایگەیاند وڵاتەکەی بنکەی سەربازی هەمیشەیی لە شاری تەرتووسی سووریا دادەمەزرێنێت.
پانکۆڤ لەمیانی گوتەیەکیدا لە پەرلەمانی وڵاتەکەی ئاماژەی بەوەدا کە بە نیازن بنکەیەکی سەربازی هەمیشەیی لە شاری تەرتووس دابمەزرێنن لە سووریا و راشیگەیاند کە داواکە لەلایەن وەزارەتی بەرگریەوە رەزامەندی لە سەر دراوە و دواتر دەبرێتە بەردەم ئەندامانی پەرلەمان بۆ دەنگدان لەسەری.
لە ئێستادا رووسیا لە تەرتووس بنکەیەکی سەربازی هەیە،کە کەشتی سەربازی و چاوخشانەوە و یەکەی پشتگیری تێدایە.
لەماوەی دواییدا رووسیا لەو هەڵمەتانەی لە ناو سووریا ئەنجامیان دەدات، کار بۆ جێگری کردنی سەربازی خۆی بەهەمیشەیی لەناو ئەو وڵاتەدا دەکات.
باڵی دومای ناو پەرلەمان هەفتەی رابردوو رێککەوتنێکی واژوو کرد بۆ بەکارهێنانی بنکەی سەربازی حمەیمیم بۆ هەتا هەتایە.
وەزارەتی بەرگری رووسیاش رایگەیاندبوو کە سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێس ٣٠٠ی لە سووریا جێگیر کردووە.