Ali Cura
10 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 11 تەمووز 2023
مۆسکۆ - AA
وەزارەتی بەرگریی رووسیا، بڵاویکردەوە کە ئۆکراینا هەوڵیداوە بە مووشەکی S-200 هێرش بکاتە سەر ناوچەکانی کریمیا، رۆستۆڤ و کاولوگا.
لەو بارەیەوە، وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە لەلایەن فەرماندەیی ئاسمانیی-بۆشایی ئاسمانی رووسیەوە لە راپۆرتێکدا بە سەرۆک ئەرکانی رووسیا، ڤالێری گیراسیمۆڤ راگەیاندووە کە چوار مووشەکی بالستی ئۆکراینایان تێکشکاندووە.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە دوێنێ ئۆکراینا بە مووشەکی S-200 هەوڵیداوە هێرش بکاتە سەر کریمیا، رۆستۆڤ و کالوگا و، سیستمەکانی بەرگریی مووشەکی ئاسمانیی رووسی رێگری لەو هەوڵی هێرشانە کردووە و هاتووە؛ ''سیستمەکانی بەرگریی مووشەکی ئاسمانیی دوو مووشەکی S-200، سیستمی جەنگی ئەلکترۆنی دوو مووشەکی هاوشێوەی دیکە تێکشکاندووە. زیانی گیانی و ماددی نەکەوتووەتەوە''.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە گیراسیمۆڤ فەرمانیداوە لە کورترین ماوەدا رێوشوێنی زیاتر بگیرێتەبەر دژ بە هێرشە ئاسمانییەکان.