Hakan Çopur,Ramal Abdullah Mahmood
30 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 31 کانوونی یەکەم 2017
واشنتۆن – AA
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ لە بارەی بەردەوامی دەربڕینی ناڕەزایەتییەکانی هاووڵاتییانی ئێران لە حکوومەتی ئەو وڵاتە، رایگەیاند "دەبێت ئیدارەی ئێران لە چوارچێوەی ئازادی رادەربڕیندا رێز لە مافەکانی هاووڵاتییانی بگرێت".
دۆناڵد ترەمپ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیوویەتی: "زانیاریمان پێ گەیشتووە لە سەر نارەزایی دەربڕینی ئاشتییانەی هاووڵاتییانی ئێران کە لە گەندەڵی و خەرجکردنی سەروەتی وڵاتەکەیان بۆ تیرۆر لە دەرەوەی وڵات لە لایەن رژێمەوە، بێزار بوون. دەبێت ئیدارەی ئێران لە چوارچێوەی ئازادی رادەربڕیندا رێز لە مافەکانی هاووڵاتییانی بگرێت".
کەمێک دوای راگەیەندراوەکەی ترەمپ، گوتەبێژی کۆشکی سپی، سارا ساندەرس رایگەیاند کە ئەو گوزارانەی ترەمپ لەبارەی ناڕەزایەتییەکانی ئێران بەکاری هێناون، گوزارشت لە تێروانینی ئەمریکا دەکەن.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، هێزەر ناوێرت-یش رایگەیاندبوو لە نزیکەوە چاودێری خۆپیشاندانەکانی مەشهەد و کەشمیر دەکەن دژی ئیدارەی ئێران و ئیدانەی دەستگیرکردنی هاووڵاتییانی ئێرانیشی کردبوو لە کاتی دەربڕینی ناڕەزایەتییەکاندا.