Ruslan Rehimov
04 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 05 ئادار 2022
کیێڤ - AA
راوێژکاری وەزارەتی ناوخۆی ئۆکراینا، ئانتۆن گێراشێنکۆ ئەوەی ئاشکرا کرد کە جەنەراڵێکی سوپای رووسیا لە ئۆکراینا، کوژراوە.
لەو بارەیەوە ئانتۆن گێراشێنکۆ راگەیەندراوێکی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە جێگری فەرماندەی بەتالیۆنی ٤١ی سوپای رووسیا، ئاندرێی سوخۆڤێتسکی لە شاری چێرنیگیڤ لەلایەن سەربازانی ئۆکرایناوە کوژراوە.
ناوبراو هەروەها نووسیویەتی "ئەگەر ئەم شەڕە ئێستا نەوەستێت، ئەوا دەبێتە سەرکێشییەکی خوێناوی کە رووسیا لەناودەبات. ئۆکراینا دەبێتە ئەفغانستانێکی نوێ بۆ رووسیا".