Ferhat Yasak
12 ئاب 2024•نوێکردنەوە: 14 ئاب 2024
ئیستانبوڵ - AA
هەڵاتوویەکی سزادراو کە بە تاوانی ئەندامبوون لە ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە و فریودان داواکراو بوو، لە ناوچەی ئەسەنیورت لە ئیستانبوڵ دەستگیرکرا.
تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئیستانبوڵ، لە ١٠ی ئابدا، لە میانی هەڵمەتێکی پشکنیندا لە گەڕەکی باغڵاوچەشمە کەسێکیان ڕاگرت کە ببووە جێی گومانیان.
لە دوای پشکنینی ناسنامە، دەرکەوت کەسەکە (ی.ئا)یە کە بە تاوانی ئەندامبوون لە ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە و ئەنجامدانی کاری فریودان داواکراوە و، حەوت ساڵ و شەش مانگ زیندانی بۆ دەرکراوە.
پاش ڕێکارە یاساییەکان، ی.ئا گوسترایەوە بۆ دادگا و فەرمانی دەستبەسەرکردنی بۆ دەرکرا.