Mazın Asad
04 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 06 شوبات 2016
نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا، ستیڤان دیمیستورا دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندی دانوستانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ساز کرد.
دیمیستورا ئاماژەی بەوە دا کە پێش دەستپێکردنی کۆبوونەوەکان پێویستە ھەنگاوی بەپەلە لەبارەی رەوشی مرۆیی لە سووریا بھاوێژرێت و راشیگەیاند لەوبارەیەوە ھەم کار و چالاکی نەتەوە یەکگرتووەکان و ھەمیش کاری لایەنەکان درێژەی ھەیە.
دیمیستورا بەپێویستی زانی دانوستانەکان لە بەرژوەندی گەلی سووریا بێت و ھەروەھا گوتیشی: "بەم ھۆیەوە ناوبڕێک لە کۆبوونەوەکان دەدرێت و کۆبوونەوەەکانی داھاتوو لە ٢٥ی شوبات دەست پێ دەکاتەوە. دووبارە بۆ دانوستانێکی بێ ئەنجامی جنێڤ لە ئێرەین، یاخود کاتێک دانوستان لەبارەی ئایندەی سووریا، قۆناغی سیاسی، دەستووری نوێ و ھەڵبژاردنەکان دەکەین جددین؟ کاتێک ئەم کۆبوونەوانە دەکرێت گەلی سووریا چاوەڕێی چارەسەرێک دەکات. بەڕاشکاوی دەڵێم کە ھێشتا شتێکی لەو جۆرەم نەبینیووە و لەپێناو دووبارە دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان پێویست بە ناوبڕێک ھەبوو".