Rewa Mahmut Hasan
24 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 26 ئادار 2016
لاهای
ئەنجوومەنی دادوەران بەتۆمەتی تێوەگلان لە ١١ تاوانی جیا، قەسابی بۆسنییەکانی بە ئەنجامدانی تاوانی جەنگی و پێشێلکاریی سزای ناوبراوی دا.
ئەنجوومەنەکە، کارادیچی بە بەرپرسی ئەو پێشێلکارییانە ناوزەد کرد کە لە سارایڤۆی پایتەخت لەکاتی جەنگدا دژ بە کەسانی مەدەنی ئەنجام دراوە.
هاوکات ئەنجوومەنەکە ئەو سەرکردە بۆسنییەی بە بەرپرسی پاکتاوی مسوڵمانە سربییەکانی بۆسنە هەژمار کردووە.
کارادیچ تەنیا کەسی بڕیاردەر بووە کە ئەوکات لە پۆستی سەرکۆماری سربی بۆسنەدا بووە و لەسەر دەستی ئەو بڕیاری کوشتنی مسوڵمانە بۆسنییەکان لە ساڵی ١٩٩٥ دراوە.
پێشتر داواکاری دادگای سزای نێودەوڵەتی یوگسلافیای کۆن داوای سزادانی کارادیچی کردبوو بە زیندانی کردنی هەتا هەتایی.
لە ئێستا داواکار و پارێزەکانی کارادیچ دەتوانن تانە لە بڕیارەکەی دادگا بدەن.