Gamze Türkoğlu Oğuz
04 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 04 تشرینی دووەم 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
جگه له هه‌ڵبژاردنی خولی ٥٩مینی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، هه‌روه‌ها دابه‌شبوونی كورسییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پیران و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكاش ده‌ركه‌وتووه.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه‌ی له میدیاكانی ئه‌مریكا بڵاوكراوه‌ته‌وه تا ئێستا دیموكراته‌كان ژماره‌ی كورسییه‌كانیان له ئه‌نجوومه‌نی پیران بۆ ٤٥ كورسی و كۆمارییه‌كانیش بۆ ٤٤ كورسی به‌رز كردووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها له كاتێكدا كۆمارییه‌كان توانیوویانه ١٤٥ كورسی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به‌ده‌ست بهێنن، دیموكراته‌كان توانیوویانه ١١٩ كورسی به‌ده‌ست بهێنن. به‌پێی ئه‌نجامه به‌رایییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیش سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ كه به‌ربژێری كۆمارییه‌كانه ١٢٥ بازنه و جۆ بایدن كه به‌ربژێری دیموكراته‌كانه ١٢٥ بازنه‌ی به‌ده‌ست هێناوه.
هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا ته‌واوی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و ٣٥ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پیران كه خۆی له ١٠٠ ئه‌ندام پێك دێت ده‌گۆڕدرێن. ئه‌مه‌ش گرنگی خۆی هه‌یه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆنگرێس.