Hemn Osman
07 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 08 کانوونی یەکەم 2015
پرۆفیسۆر دكتۆر عەزیز سانجار، كە لەلایەن ئاكادیمی زانستی شاهانەی سویدەوە خەڵاتی نۆبڵی لە بواری كیمیادا پێ بەخشراوە، رایگەیاند "خوا عەقڵ بە پوتین ببەخشێت. سەردەمی رووسیای قەیسەری بەسەر چووە. هەموو كارەكانی سەرشێتی پوتین زیانە بۆ رووسیا، توركیا و جیهان".
دوای بەشداری كردنی لە سیمینارێكدا لە ئەكادیمی زانستی شاهانەی سوید، پرۆفیسۆر دكتۆر سانجار وەڵامی پرسیارەكانی ئانادۆڵوی دایەوە و رەخنەی لە هەڵویستی رووسیا گرت كە پاش خستنە خوارەوەی فڕۆكە رووسیەكە گرتویەتە بەر و گوتی: "خوا عەقڵ بدات بە پوتین. سەردەمی 1880، سەردەمی رووسیای قەیسەری بەسەرچووە. ئیدی پیاوی نەخۆش توركیا نییە. بەڵكو رووسیایە. هەموو ئەو كارە سەرشێتانەی پوتین دەی كات زیانی بۆ توركیا، رووسیا و جیهانیش هەیە. گەلی رووسیا هۆشیارە، لەبارەی پوتینەوە شتێك دەكەن".
بەهۆی توێژینەوەكانی لەبوارەی كیمیا و چۆنیەتی ساڕێژكردنی ئەو خانانەی DNA كە زیانیان بەردەكەوێت، لەگەڵ نەخشەی پاراستنی زانیاری بۆماوەیی، پرۆفیسۆر دكتۆر عەزیز سانجار، لە ساڵی 2015دا، خەڵاتی نۆبڵی لە بواری كیمیادا بەدەست هێنا.