Hüseyin Cem Dağıstanlı
24 تشرینی یەکەم 2024•نوێکردنەوە: 24 تشرینی یەکەم 2024
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا، لە ناوبردنی ٣٢ ئامانجی تیرۆریستان و لەچالاکی خستنی ژمارەیەکی زۆر تیرۆریستیی لە چەند ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانییدا لە باکووری عێراق و سووریا ڕاگەیاند.
لەو بارەیەوە، وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە ڕاگەیەندراوێکیدا ئاماژە بەوە کرد بە لەچالاکی خستنی تیرۆریستانی پەکەکە/کەجەکە و تیرۆریستانی دیکە و، نەهێشتنی ئەو پەلامارە تیرۆریستیانەی لە باکووری عێراقەوە دەکرێنە سەر خەڵک و هێزە ئەمنییەکان و دەستەبەرکردنی ئاسایشی سنوورەکانمان، لە چوارچێوەی مافی شەرعییە ڕەواکانی بەرگرییکردن لەخۆ کە لە ٥١هەمین ماددەی پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە سەرچاوەی گرتووە، ڕۆژی ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ چەند ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانیی کرایە سەر ئامانجەکانی تیرۆر لە باکووری عێراق و سووریا.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە ٣٢ ئامانجی سەربە تیرۆریستان بە سەرکەوتوویی لەناوبراون و، ئۆپەراسیۆنەکان پێداگرانە درێژەیان هەیە.
هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوەیش کراوە کە لە ئۆپەراسیۆنەکاندا بەشێوەیەکی بەرچاو تەقەمەنی ناوخۆیی و نیشتمانیی بەکارهێندراوە و ژمارەیەکی زۆر تیرۆریست لەچالاکی خران و هاتووە: "سوپای تورکیا کە لە گەلێکی ڕەسەنەوە سەرچاوەی گرتووە، وەک ڕابردوو ئەمڕۆش لە پێناو ئایندەی وڵات و گەلەکەمان و ئاسایشدا پێداگرانە و بەشێوەیەکی کاریگەر تا لەچالاکی خستنی دوایین تیرۆرریست بەردەوام دەبێت لەسەر بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر. لەم ئۆپەراسیۆنەشدا هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست گیراوەتەبەر بۆ ئەوەی کەسانی مەدەنی بێتاوان، دۆستان و شوێنەوارە مێژوویی و کلتوورییەکان و دەوروبەریان زیانیان پێنەگات".