Muhammet Ali Kemal
16 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 17 ئاب 2016
سوپای سووریا و فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا لە حەلەب بازاڕێکیان بۆردومان کرد و بەپێی ئامارە بەراییەکان ٢٠ کەس کوژراون و ٢٥ کەسی دیکەش بریندار بوون.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەکانی بەرگری شارستانییەوە لە شارەکە دەستکەوتوون، هێزەکانی سەر بە رژێمی ئەسەد و فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا سێ هێرشی ئاسمانییان کردووەتە سەر بازاڕی گەڕەکی تەریق ئەلباب کە بەدەست هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنەوەیە.
بەپێی ئامارە بەراییەکان لە ئەنجامی هێرشەکاندا،٢٠ کەس کوژراون کە ژمارەیەکیان ژن و ٢٥ کەسی دیکەش بریندار بوون.
بەرپرسانی بەرگری شارستانی ئاماژەیان بەوەکردووە کە زیانێکی زۆر بە ناوچەکە گەیشتووە و ئەو ئاگرانەشی لە ژمارەیەک شوێنی کار و دووکان کەوتووەتەوە لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانییەوە کوژێنراونەتەوە.