Ankara
ئەنقەرە - AA
لە سەرانسەری جیھان، ژمارەی تووشبووانی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) کە لە شاری وهانی چین سەریهەڵدا و بە جیهاندا بڵاوبوویەوە، ٣٠ ملیۆن و ٣٧٢ هەزار کەسی تێپەڕاند.
بەپێی ماڵپەرى "Worldometer" كه زانیارییەکانی پشت به ئاماره‌كانى په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا، ٩٥٠ هه‌زار و ٩٤١ كه‌س له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌هۆی په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
لە کاتێکدا ژمارەى تووشبووانی په‌تاكه له جیهان گه‌یشتووه‌ته، ٣٠ ملیۆن و ٣٧٢ هه‌زار و ٥٥٢ كه‌س، ٢٢ ملیۆن و ٥٧ هەزار و ٥٥٠ تووشبووی پەتاکە چاکبوونەتەوە.
هاوکات لەئێستادا، حەوت ملیۆن و ٣٦٤ هەزار و ١٦١ کەس لە جیهاندا هەڵگری ڤایرۆسەکەن.
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا، زۆرترین ژمارەی تووشبوون و گیانلەدەستدانی بە په‌تاکە تۆمارکردووە كه تا ئێستا شەش ملیۆن و ٨٧٤ هه‌زار و ٥٩٦ حاڵه‌تی تووشبوون و ٢٠٢ هەزار و ٢١٣ حاڵەتی گیانلەدەستدانی بەو پەتایە تۆمارکردووە.
دوای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا، ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به په‌تاكە تیایاندا ٢٥٠ هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندووه، به‌مشێوه‌یه‌یه:
''هيندستان پێنج ملیۆن و ٢١٤ هەزار و ٦٧٧ حاڵه‌ت، بەڕازيل چوار ملیۆن و ٤٥٧ هەزار و ٤٤٣ حاڵه‌ت، رووسيا یەک ملیۆن و ٩١ هەزار و ١٨٦ حاڵه‌ت، پێرو ٧٥٠ هەزار و ٩٨ حاڵه‌ت، كۆلۆمبیا ٧٤٣ هەزار و ٩٤٥ حاڵه‌ت، مه‌كسیك ٦٨٤ هەزار و ١١٣ حاڵه‌ت، کۆماری ئەفریقای باشوور ٦٥٥ هەزار و ٥٧٢ حاڵه‌ت، ئيسپانيا ٦٢٥ هەزار و ٦٥١ حاڵه‌ت، ئه‌رجه‌نتین ٦٠١ هەزار ٧١٣ حاڵه‌ت، چیلی ٤٤١ هەزار و ١٥٠ حاڵه‌ت، فەڕەنسا ٤١٥ هەزار و ٤٨١ حاڵه‌ت، ئێران ٤١٣ هەزار و ١٤٩ حاڵه‌ت، بەريتانيا ٣٨١ هەزار و ٦١٤ حاڵه‌ت، به‌نگلادیش ٣٤٤ هەزار و ٢٦٤ حاڵه‌ت، سعوودیه ٣٢٨ هەزار و ١٤٤ حاڵه‌ت، عێراق ٣٠١ هەزار و ٣٨٥ حاڵه‌ت، پاكستان ٣٠٤ هەزار و ٣٨٦ حاڵه‌ت، توركیا ٢٩٨ هەزار و ٣٩ حاڵه‌ت، ئيتاڵيا ٢٩٣ هەزار و ٢٥ حاڵه‌ت، فلیپین ٢٧٩ هەزار و ٥٢٦ حاڵه‌ت و ئەڵمانیا ٢٦٩ هەزار و ٤٢ حاڵه‌ت''.
به‌ده‌ر له ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه گیانله‌ده‌ستدان به په‌تای كۆرۆنا تیایاندا ١٠ هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه، به‌مشێوه‌یه‌یه:
''به‌ڕازیل ١٣٥ هه‌زار و ٣١ حاڵه‌ت، هیندستان ٨٤ هه‌زار و ٤٠٤ حاڵه‌ت، مه‌كسیك ٧٢ هه‌زار و ١٧٩ حاڵه‌ت، به‌ریتانیا ٤١ هه‌زار و ٧٠٥ حاڵه‌ت، ئیتاڵیا ٣٥ هه‌زار و ٦٥٨ حاڵه‌ت، پێرو ٣١ هه‌زار و ١٤٦ حاڵه‌ت، فه‌ڕه‌نسا ٣١ هه‌زار و ٩٥ حاڵه‌ت، ئیسپانیا ٣٠ هه‌زار و ٤٠٥ حاڵه‌ت، ئێران ٢٣ هەزار و ٨٠٨ حاڵه‌ت، كۆلۆمبیا ٢٣ هه‌زار و ٦٦٥ حاڵه‌ت، رووسیا ١٩ هه‌زار و ١٩٥ حاڵه‌ت، كۆماری ئەفریقای باشوور ١٥ هه‌زار و ٧٧٢ حاڵه‌ت، چیلی ١٢ هه‌زار و ٤٦٠ حاڵه‌ت، ئەرجەنتین ١٢ هەزار و ٤٦٠ حاڵەت، چیلی ١٢ هه‌زار و ١٤٢ حاڵه‌ت و ئیکوادۆر ١١ هەزار و ٢٩ حاڵەت''.