Emre Aytekin
17 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 17 شوبات 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
ژماره‌ی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) له جیهاندا، ١١٠ ملیۆنی تێپه‌ڕاند.
ماڵپه‌ڕی Worldometer كه رۆژانه له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به كۆرۆنا له سه‌رتاسه‌ری جیهان زانیارییه‌كانی نوێ ده‌كاته‌وه، بڵاویکردەوە کە تا ئێستا، ١١٠ ملیۆن و ٣٥ هه‌زار و ٧٢٧ كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون.
كۆرۆنا به‌توندترین شێوه كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا کە تا ئێستا، ٢٨ ملیۆن و ٣٨١ هه‌زار و ٢٢٠ حاڵه‌تی تووشبوون به‌و په‌تایه لەو وڵاتە تۆمار كراوه.
به دوای ئه‌مریكاشدا به تۆماركردنی ١٠ ملیۆن و ٩٣٧ هه‌زار و ٣٢٠ حاڵه‌تی تووشبوون به‌و په‌تایه هیندستان له ریزی دووه‌م و به تۆماركردنی نۆ ملیۆن و ٩٢١ هه‌زار و ٩٨١ حاڵه‌تیش به‌ڕازیل له ریزی سێیه‌مدا دێت.
له توركیا دوو ملیۆن و ٦٠٢ هه‌زار و ٣٤ حاڵه‌ت تۆماركراوه.
تا ئێستا دوو ملیۆن و ٤٢٩ هه‌زار و ٨٢٢ تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٨٤ ملیۆن و ٨٦٥ هه‌زار و ٦٢ تووشبوو له سه‌رتاسه‌ری جیهان چاكبوونه‌ته‌وه.