ئه‌نقه‌ره - AA
گیانله‌ده‌ستدانی هاووڵاتیی ره‌شپێستی ئه‌مریكا، جۆرج فۆلید له ئاكامی توندوتیژی پۆلیس له ئه‌مریكا، سوككردنی رێوشوێنه‌كانی بەرگرتن له ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ و تووشبوونی ژماره‌یه‌ك گه‌وره به‌رپرسی حكوومه‌تی وڵاتان به كۆرۆنا، پێشهاته‌كانی لیبیا، كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی پاكستان، جێبه‌جێكردنی یاسای ئاسایشی نیشتمانیی كۆنگرەی نیشتمانیی میللی چین به‌سه‌ر ناوچه‌ی ئیداره‌ی تایبه‌تی هۆنگ كۆنگدا له گرنگترین رووداوه‌كانی چاره‌كی دووه‌می ٢٠٢٠ بوون.
تۆمه‌تباركردن و بڕینی هاوكاری ئه‌مریكا لە رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپه‌وه، گیانله‌ده‌ستدانی ٢٨٥ كه‌س به هۆی لافاو و رۆچوونی زه‌وی له ئاكامی باران بارینی به‌خوڕ له كینیا، رزگاركردنی سێ هه‌زار كیلۆمه‌تر چوارگۆشه له نزیك ته‌رابلوسی پایته‌ختی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌تی لیبیاوه له ده‌ست هێزه چه‌كداره نایاساییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی لیبیا به سه‌ركردایه‌تی خه‌لیفه حه‌فته‌ر به‌شێكی دیكه‌ن له رووداوه هه‌ره گرنگه‌كانی ٢٠٢٠.
چین بۆ یه‌كه‌مجار له مانگی نیسان رایگه‌یاند كه حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان به كۆرۆنا له‌وێ تۆمار نه‌كراوه و كه‌ره‌نتینه‌كردنی له‌سه‌ر شاری وهان هه‌ڵگرت.
له ئاكامی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌ی هێڵی ئاسمانی نێوده‌وڵه‌تیی پاكستان له میانی گه‌شتی لاهۆر-كاراچی كه له ناوچه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی كاراچی، ٩٧ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
ده‌ستگیركردنی سه‌رده‌سته‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش له ئه‌فغانستان، ئه‌بو عومه‌ر خۆراسانی و به به‌رپرسیارزانینی هێزه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د له به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له ئاداری ٢٠١٧ له ناحیه‌ی لاتامنه سەربە پارێزگای حه‌ما له سووریا له‌لایه‌ن رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیایی بوونه بابه‌تی گرنگ.
پێنجی نیسان
سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، بۆریس جۆنسۆن كه تووشی كۆرۆنا بووبوو ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا، دواتر خرایه ژێر چاودێری چڕ و له ١٧ی نیسانیشدا ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كرایه‌وه.

حەوتی نیسان
چین بۆ یه‌كه‌مجار رایگه‌یاند كه حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان به كۆرۆنا تۆمار نه‌كراوه و كه‌ره‌نتینه‌كردنی له‌سه‌ر شاری وهان هه‌ڵگرت كه ڤایرۆسه‌كه له‌و شاره سه‌ری هه‌ڵدا.


هەشتی نیسان
رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیایی هێزه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د به به‌رپرسیارزانی له به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له ئاداری ٢٠١٧ له ناحیه‌ی لاتامنه سەربە پارێزگای حه‌ما له سووریا.

نۆی نیسان
له ئاكامی ئۆپه‌راسیۆنی به‌رفراوانی حكوومه‌تی چاد، نزیكه‌ی ١٠٠ تیرۆریستی سەربە رێكخراوی تیرۆریستیی بۆكۆحه‌رام له چالاكی خران.

١٣ی نیسان
رزگاركردنی سێ هه‌زار كیلۆمه‌تر چوارگۆشه له نزیك ته‌رابلوسی پایته‌خت له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌تی لیبیاوه له ده‌ست هێزه چه‌كداره نایاساییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی لیبیا به سه‌ركردایه‌تی خه‌لیفه حه‌فته‌ر راگه‌یه‌ندرا.

١٤ی نیسان
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی به بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمه‌تبار كرد و هاوكاری وڵاته‌كه‌ی لەو رێكخراوه بڕی.

١٩ی نیسان
له ئاكامی رووداوێکی تەقەکردن له كه‌نه‌دا، ٢٣ كه‌س کوژران.

٢٥ی نیسان
ئەنجوومەنی كاتی باشوور لە یەمەن كه له‌لایه‌ن ئیماراته‌وه پشتگیری ده‌كرێت، خۆڕێبه‌ری له باشووری یه‌مه‌ن راگه‌یاند.

٢٦ی نیسان
ته‌واوی تووشبووانی كۆرۆنا له شاری وهان ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كرانه‌وه.

٢٨ی نیسان
له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی تانكه‌رێكی سووته‌مه‌نی بۆمبڕێژكراو له شاری عه‌فرین، ٢٠ مه‌ده‌نی کوژران.

٢٩ی نیسان
- له ئاكامی ئاگرکەوتنەوە لە بینایه‌ك له ناوچه‌ی گیهۆنگگ لە كۆریای باشوور، ٣٦ كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا و ١٠ی دیكه‌یش برینداربوون.

- ٢٨٥ كه‌س به‌هۆی لافاو و رۆچوونی زه‌وی له ئاكامی باران بارینی به خوڕ له كینیا گیانیان له‌ده‌ستدا.

١٢ی ئایار
ده‌ستگیركردنی سه‌رده‌سته‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش له ئه‌فغانستان، ئه‌بو عومه‌ر خۆراسانی راگه‌یه‌ندرا.

١٦ی ئایار
فهلیسیهن كهبوگا كه یه‌كێكه له‌وانه‌ی دادگای سزای نێوده‌وڵه‌تی به به‌رپرسیار له كوشتنی سه‌دان هه‌زار كه‌سی ده‌زانێت له كۆمه‌ڵكوژی رواندا له پاریس ده‌ستگیر كرا.

١٨ی ئایار
- سوپای لیبیا بنكه‌ی سه‌ربازیی واتییهی له‌ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی حه‌فته‌ر رزگار كرد.

٢٠ی ئایار
سوپای لیبیا هه‌شت سیسته‌می به‌رگریی رووسی هێزه‌كانی حه‌فته‌ری تێك‌شكاند كه له‌لایه‌ن ئیماراته‌وه بۆیان دابینكرابوون.

٢٢ی ئایار
له ئاكامی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌ی هێڵی ئاسمانی نێوده‌وڵه‌تیی پاكستان له میانی گه‌شتی لاهۆر-كاراچی كه له ناوچه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی كاراچی، ٩٧ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
٢٥ی ئایار
- له ئاكامی توندوتیژی پۆلیس هاووڵاتیی ره‌شپێستی ئه‌مریكا، جۆرج فۆلید گیانی له‌ده‌ستدا. له رۆژانی دواتردا ناڕه‌زایه‌تی به‌رفراوانی لێ كه‌وته‌وه.

٢٨ی ئایار
- كۆنگرەی نیشتمانیی میللی چین بڕیاری جێبه‌جێكردنی یاسای ئاسایشی نیشتمانی دا به‌سه‌ر ناوچه‌ی ئیداره‌ی تایبه‌تی هۆنگ كۆنگ.

دووی حوزه‌یران
- راگه‌یه‌ندرا كه به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ به‌هۆی كۆرۆناوه، ١٥ مه‌ده‌نی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه له كینیا كوژران.

سێی حوزه‌یران
سوپای لیبیا فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ته‌رابلوسی له‌ده‌ست هێزه‌كانی حه‌فته‌ر رزگار كرد.

چواری حوزه‌یران
سوپای لیبیا هه‌ردوو ناوچه‌ی عه‌ین زهرا و وادی ره‌بی له باشووری ته‌رابلوسی پایته‌خت له ده‌ست چه‌كدارانی حه‌فته‌ر رزگار كرد. به‌مه‌یش سنووری كارگێڕی ئه‌و پارێزگایه به‌ته‌واوی له‌ده‌ست ئه‌و چه‌كدارانه رزگار كرا.

١٠ی حوزه‌یران
- له ئاكامی هێرشێكی بۆكۆ حه‌رام، ٦٩ هاووڵاتی له نێجیریا کوژران.

- له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی مینی چێندراو له‌و ناوچه مهدهنینشینانهی باشووری ته‌رابلوس كه چه‌كدارانی حه‌فته‌ر لێی كشابوونه‌وه، ٢٧ مه‌ده‌نی کوژران.

١٦ی حوزه‌یران
له ئاكامی پێكدادانی چه‌كداری له‌نێوان سه‌ربازانی هیندستان و چین له ناوچه‌ی لاداخ باكووری رۆژهه‌ڵاتی چین، ٢٠ سه‌ربازی هیندستان كوژران.

٢٥ی حوزه‌یران
به‌هۆی به‌ركه‌وتنی هه‌وره‌بروسكه‌وه، ١١٦ كه‌س له هیندستان گیانیان له ده‌ستدا.

٢٧ی حوزه‌یران
لازاروس چاكوێرا به سه‌رۆكی مالاوی هه‌ڵبژێردرا.

٢٩ی حوزه‌یران
له ئاكامی ئه‌و هێرشه‌ی به مووشه‌ك و بۆمب كرایه سه‌ر شارۆچكه‌ی سانگین له ویلایه‌تی هێلمەند له ئه‌فغانستان، ٢٣ مه‌ده‌نی کوژران.

٣٠ی حوزه‌یران
سوپای لیبیا راگه‌یاند كه به تێكڕایی ٢٠٨ ته‌رمیان له ٢٣ گۆڕی به‌كۆمه‌ڵدا ده‌رهێناوه‌ته‌وه له باشووری ته‌رابلوس و ته‌رهونه و ده‌ورووبه‌ری.

news_share_descriptionsubscription_contact



