Sayed Khodaiberdi Sadat
18 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 18 کانوونی یەکەم 2020
کابوڵ - AA
لە ویلایەتی غەزنە-ی ئەفغانستان، تەقینەوەیەک روویدا.
لەو بارەیەوە گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان، تاڕق ئاریەن لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەوەی ئاشکرا کرد کە لە کاتی رێوڕەسمێکی خەتمی قورئان لە ویلایەتی غەزنە، ماتۆڕسکیلێکی بۆمبڕێژکراو تەقیوەتەوە.
ئارەین باسی لەوەشکرد کە لە تەقینەوەکەدا ١٥ هاووڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە و ٢٠ هاووڵاتی دیکەش برینداربوون.
تا ئێستاش هیچ لایەنێک بەرپرسیاریەتی خۆی لە پەلامارەکە رانەگەیاندوە.