20 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 20 مای,س 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
سوپای لیبیا رایگەیاند كه له شاری ته‌رهونه، سیستمێكی به‌رگریی ئاسمانیی میلیشیاكانی سه‌ربه خه‌لیفه حه‌فته‌ر-یان تێكشكاندووه كه له جۆری پانتسیر دروستكراوی رووسیایه و له‌لایه‌ن ئیمارات-ه‌وه بۆی دابینكراوه.
گوتەبێژى ئۆپه‌راسیۆنی "گڕکانی توڕه‌یی"، عه‌بدولمالیك مه‌ده‌نی له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژه‌ی به‌وه كرد، درۆنه‌کانی سوپای لیبیا له شاری ته‌رهونه سیستمێكی به‌رگریی ئاسمانیی جۆری پانتسیری رووسی سه‌ربه میلیشیاكانی حه‌فته‌ریان تێكشكاندووه كه ئیمارات دابینیكردووه.
له لایه‌كی دیكه‌وه، دیمه‌نی پێكانی گه‌راجێكی فڕۆكه له تۆڕە كۆمه‌ڵایه‌تی و راگه‌یاندنی ناوخۆی لیبیادا بڵاوكرایه‌وه كه له‌لایه‌ن درۆنه‌كانی سوپای لیبیاوه كرابووه ئامانج.
سوپای لیبیا ئاشكرای كرد كه دوای ئه‌وه‌ی بنكه‌ی ئاسمانیی سه‌ربازیی واتییهی ستراتیجیی خۆرئاوای وڵاتی كۆنترۆڵكرده‌وه، ده‌ستیگرتووه به‌سه‌ر سیستمێكی به‌رگریی ئاسمانیی له هه‌مان جۆر كه ئیمارات دابینیكردووه.