Mohammed Baqi Hussein
06 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 06 مای,س 2017
- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، رێكس تیله‌رسن و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ سه‌باره‌ت به‌رێككه‌وتنی پێكهێنانی ناوچه‌ی داماڵراو له پێكدادان له سووریا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامداوه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، هیزه‌ر ناوێرت له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، تیله‌رسن و لاڤرۆڤ له‌په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییدا باسیان له‌و رێككه‌وتنه كردووه كه له میانی دانوستانه‌كانی ئاستانا ئه‌نجامدرا.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه، تیله‌رسن ده‌یه‌وێت به‌زووترین كات له‌گه‌ڵ لاڤرۆڤ سه‌باره‌ت به سووریا كۆبێته‌وه و جه‌ختیش كراوه‌ته‌وه له گرنگیی رۆڵ و كاریگه‌ریی ئه‌مریكا و رووسیا له ده‌سته‌به‌ركردنی چاره‌سه‌ری سیاسی له سووریا.
لەچوارچێوەی کۆبوونەوەکانی ئاستانادا، هەریەک لە وڵاتانی گرەنتیکار، تورکیا، رووسیا و ئێران، رێککەوتنێکیان سەبارەت بە دروستکردنی ژمارەیەک ''ناوچەی داماڵراو لە پێکدادان'' واژووکرد و ئه‌مریكاش نوێنه‌ری بۆ ئه‌و كۆبوونه‌وانه ناردبوو.