Adham Kako,Muhammet Ali Kemal
08 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 09 مای,س 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
تۆڕی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه کە له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و پشتیوانانی بۆسه‌ر ناوچه‌ی "كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ئیدلب" له نێوان رۆژانی ٢٦ی نیسان تا حەوتی ئایار، ١٠٨ هاووڵاتیی مەدەنی کوژراون.
تۆڕه‌كه راپۆرتێكی سه‌باره‌ت به هێرشه چڕه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د و پشتیوانانی بۆسه‌ر ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوون له "ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ئیدلب" له ماوه‌ی رابردوودا بڵاوكردووه‌ته‌وه.
به‌پێی راپۆرته‌كه له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، رووسیا و گرووپه تیرۆریستییه پشتیوانییكراوه‌كان له لایه‌ن ئێران بۆسه‌ر ناوچه‌ی "كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ئیدلب" له نێوان رۆژانی ٢٦ی نیسان تا حەوت ئایاردا، ١٠٨ هاووڵاتیی مەدەنی کوژراون كه ٢٦یان منداڵن و ٢٤یان ژنن.
هه‌ر له راپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه كراوه له ئه‌نجامی هێرشه‌كاندا له‌و ماوه‌یه‌ی كه ئاماژه‌ی پێكراوه، نزیكه‌ی ١٣٠ هه‌زار هاووڵاتیی مەدەنی ناچاربوون ماڵ و حاڵیان جێبهێڵن و به‌ره‌و كه‌مپه‌كانی په‌نابه‌ران له باكووری ئیدلب كۆچ بكه‌ن.